پێنج شەممە, 09 ئایار 2019 12:50

نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی فیستیڤاڵی فیلمی مافه‌كانی مرۆڤ و كه‌مینه‌كان له‌ تكریت ئه‌نجام ده‌دات گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

شاری تكریت، سه‌لاحه‌دین، قه‌ڵای كه‌لتور و هونه‌ر، ٨ی ئایار: - نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی له‌ تكریت ئاهه‌نگی به‌ ئه‌نجامدانی فیستیڤاڵی فیلمی مافی مرۆڤ و كه‌مینه‌كان گێڕا كه‌ تێیدا ٤٥ كه‌س، به‌ گرتنه‌خۆی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی تكریت و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و پۆلیسی كۆمه‌ڵگایی تكریت و به‌شی پۆلیسی پاراستنی خێزان و منداڵان و رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان و مامۆستایانی زانكۆی تكریت و چالاكوانانی مافه‌كانی ژنان و رۆژنامه‌نووسان و داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌كته‌ر و ژه‌نیار و فیلمسازان، به‌شداربوون.

فیستیڤاڵه‌كه‌ بووه‌ مایه‌ی تاوتوێی گه‌رموگوڕ سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ كه‌ بریتی بوون له‌ پرسه‌كانی وه‌ك بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێیانه‌‌ و به‌شوودانی به‌زۆر و به‌شوودانی پێشوه‌خت و كاركردنی منداڵ و ده‌رۆزه‌كردن و شوناس و دۆخی خێزانه‌ ئاواره‌كان و جیاكاریی دژی كه‌مینه‌كان و توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان و كاریگه‌ریی نه‌رێنیی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ. جارێكی تر، به‌گوێره‌ی ده‌نگدانی ئاماده‌بووان به‌هێزترین فیلم كه‌ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م هات هه‌ر ساندرێللا بوو (له‌سه‌ر هه‌ژاری و هه‌تیوبوون به‌هۆی شه‌ڕه‌وه‌) و فیلمی "ره‌نگه‌كانیش" به‌‌ پله‌ی دووه‌م (جیاكاری دژی كه‌مینه‌كان). شایانی باسه‌، فیلمه‌كانی "دیدی ره‌ش" (گه‌نده‌ڵی) و "ده‌رفه‌تم بده‌یه‌" ش ده‌نگی باشیان هێنا.

وێنه‌: حارس ئه‌لعوبه‌یدی/ نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی

گاله‌ری وێنه‌كان

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.