پیاده‌كردنی ئه‌م سیاسه‌ته له‌لایه‌ن سه‌رۆك ماكرۆن به پاڵپشتی نادیه موراد بووه، براوه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵ بۆ ساڵی ٢٠١٨، كه له‌سه‌رتاسه‌ری دنیا داكۆكی له ژنانی ئێزدی كردووه.
ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه دوو حه‌فته پێش ئێستا له پاریس كه‌وته به‌ر باس و خواس له كاتی ڕێوڕه‌سمێكی واژوكردن له‌نێوان ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ و حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا، كه نادیه موراد تێیدا ئاماده بوو.
“ئه‌مڕۆ هاتووینه‌ته ئێره بۆ ئه‌وه‌ی خواحافیسیتان لێبكه‌ین و به‌ره‌و فه‌ره‌نسا به‌ڕێتان بكه‌ین” دۆمینیك ماس، كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر به ماڵباته ئێزدییه‌كانی گوت كاتێك له‌كاتی سواربوونی فڕۆكه‌دا.
هه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا به‌ڕێز ماس گوتی “له فه‌ره‌نسا پاراستن و ئاسایش و خوێندن و پاڵپشتیی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرن”
نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی ٢٨ ماڵباته ئێزدییه‌كه له فه‌ره‌نسا پێنج ساڵ دوای ئه‌وه دێت كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام، كه هه‌روه‌ها به داعش ناسراوه، هێرشیان كرده سه‌ر شنگال كه پێگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئهزدییهكان بوو له عێراق. له‌وه‌ته‌ی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر شنگال ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌و گرووپه له ئاواره‌ییدا ده‌ژین له‌نێویاندا سه‌دان ماڵبات كه له ٢٠١٤دا ڕوویان كرده چیای شنگال.
“ئێمه سوپاسگوزارین بۆ پاڵپشتیی حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا له نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی ئه‌م گرووپه ئێزیدییه كه هه‌ندێكیان دووچاری نه‌هامه‌تیی زۆر سه‌خت بوونه‌ته‌وه،” گیرارد وایت، سه‌رۆكی نێرده‌ی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ له عێراق وای گوت. “ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ به‌رده‌وام ده‌بێت له كۆمه‌كیكردنی هه‌موو هاوڵاتییه عێراقییه ئاواره‌كان، له‌نێویاندا ئێزدیه‌كانیش، له هه‌ردوو شوێنی ئاواره‌بوونیان و زێدی خۆیاندا، به‌مه‌به‌ستی هاندانی خۆگونجاندنه‌وه‌یان”
پێش به‌ڕێكه‌وتنی ماڵباته ئێزدییه‌كان له هه‌ولێره‌وه بۆ بۆ تولوس، تیمه‌كانی ڕێخكراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ هاوكاریی ماڵباته‌كانیان كرد به گواستنه‌وه‌یان له دهۆكه‌وه بۆ هه‌ولێر، دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه و پشكنینی پزیشكی و كردنه‌وه‌ی خولی ناساندی كولتووری بۆیان. هه‌روه‌ها ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ گه‌شتی ئاسمانی ماڵباته‌كان له عێراقه‌وه بۆ فه‌ره‌نسا دابین ده‌كات.
“كاتێك ئه‌م گرووپه ماڵباته ئێزدییه له تولوس و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌نیشنه‌وه، ڕێكخراوه ناحكوومییه خۆجێییه‌كان ئاماده‌ن بۆ هاوكاریكردنیان بۆ ئاسانكردنی خۆگونجاندنیان له كۆمه‌ڵگه خانهخوێكانیاندا” باڵوێز ئێریك شوڤالیێ، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فه‌ره‌نسه بۆ قه‌یرانه‌كان وای گوت پێش ئه‌وه‌ی سواری فڕۆكه‌كه بێت له‌گه‌ڵ ماڵباته‌كان بۆ یاوهریكردنیان به‌ره‌و فه‌ره‌نسا.
بۆ زانیاری زیاتر تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ له عێراق:
گیۆڤانی كه‌سانی، ٠٧٥١٧٤٠٦٨٧٠|
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
نیما ته‌مه‌ددون، ٠٧٥١٢٣٤٢٥٥٠|
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.