جاڕنامه‌ی مافی منداڵ له لایه‌ن زیاترین ژماره‌ی ده‌وڵه‌تانه‌وه واژوو كراوه كه له‌مێژووی په‌یماننامه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مافی مرۆڤدا هاوشێوه‌ی نییه، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌ندترین به‌ڵگه‌نامه‌یه بۆ گرنگیدان بە مافه‌كانی منداڵ. كاتێك كه سەرکردەکانی جیهان له ساتێكی ده‌گمه‌نی هاودەنگیی نێوده‌وڵه‌تیدا بڕیاریان دا ئەم جاڕنامەیە پەسەند بکەن، جەختیان لەوە کردەوە کە پابەند دەبن بە دەستەبەرکردنی مافەکانی منداڵان و نەوجەوانان.
حكومه‌تی عێراق له حوزه‌یرانی ساڵی ١٩٩٤ دا، جاڕنامه‌كه‌ی واژوو كرد.
بەڕێز حه‌میده لاسێكۆ، نوێنه‌ری یونسێف له عێراق ئەوەی ڕوونكرده‌وه کە”عێراق بە په‌سه‌ندكردنی ئەم بەڵگەنامەیە، پابەندبوونی خۆی راگەیاند بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هه‌موو منداڵان پارێزرا و خوێنده‌وار بن و بتوانن ژیانێكی تەندروست و کامەران به‌ڕێ بكه‌ن“.
سەرەڕای ئەوەی عێراق ساڵانێکی سەختی تەنگژە و ناسەقامگیریی بە خۆیەوە بینیوە، به‌ڵام له‌و كاته‌وه به‌ره‌وپێشچوونێكی بەرچاویش به‌دی ده‌كرێت. هەرچەندە، هێشتا كاری زیاتر پێویستە بۆ دڵنیابوونەوەی له‌وه‌ی کە منداڵانی عێراق پارێزراون و هەموو مافەکانیان بەو جۆرە كه له جاڕنامه‌كه‌دا هاتووە، بۆ زامندەکرێت؛ لە نێویاندا، مافەکانی یاریكردن و پەروەردە و ئازادی و سه‌لامه‌تی.
بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، یونسێفی عێراق داوا له خەڵکی عێراق ده‌كات كه بە ئیمزاکردنی #به‌ڵێننامه_بۆ_منداڵانی _عێراق، له ڕێگای ئۆنڵاینه‌وه داوا له بڕیاربەستان بکەن پابەندبوونی خۆیان بۆ مافی منداڵان دووپاتبكه‌نه‌وه.
بەڕێز حه‌میده لاسێكۆ گوتی: ”داوا له هه‌مووتان ده‌كه‌ین كه پاڵپشتی منداڵان و نه‌وجه‌وانانی عێراق بن. هه‌موو ده‌نگێك گرنگه، داواتان لێدەکەین کە دەنگتان بخەنە پاڵ هەڵمەتەکەی ئێمە و داخوازینامەکەمان واژوو بکەن“.
جاڕنامه‌كه داوا له بڕیاربەستان ده‌كات كه:
• وه‌به‌رهێنانی زیاتر لە بوارەکانی چاودێریی تەندروستی، پەروەردەی جۆری و دابینکردنی ئاوی پاکدا بکرێت؛ ئەمەش بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو منداڵان و نه‌وجه‌وانان دەرفەتی یه‌كسانیان هه‌بێت بۆ بەگەڕخستنی تواناکانیان.
• گوێ له‌و منداڵ و نه‌وجه‌وانانه بگیرێت كه پلان و خزمهتگوزارییەكانمان كاریگه‌ریی له‌سه‌ریان دەبێت; را و بۆچوونەکانیان، له كاتی داڕشتنی ئه‌و پلانانه‌ی كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه، بەهەند وەربگیرێت.
• منداڵان دڵنیا بکرێنەوە له‌وه‌ی كه له هه‌موو جۆره توندوتیژی و بەکارهێنانێکی نەشیاو دەپارێزرێن.
#به‌ڵێننامه_بۆ_منداڵانی _عێراق، لەگەڵ کۆمەڵێک كار و چالاكیی دیکەی وەک وۆرکشۆپ و دروستکردنتی هاوبەشیی نوێ، بەشێکە لە بەرنامەکانی یونسێف بۆ یادكردنه‌وه‌ی سیهه‌مین ساڵی جاڕنامه‌كه و به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ده‌رباره‌ی مافی منداڵ له عێراقدا.
له‌م ڤیدیۆیه‌دا گوێ له تەواوی پەیامەکەی خاتوو حه‌میده لاسيكۆ بگرن و داخوازینامەکە واژوو بكه‌ن و لەم رێگەیەوە، داوا له بڕیاربەدەستان بكه‌ن کە پابەند بن بە دەستەبەرکردنی مافەکانی منداڵان و هەروەها وه‌به‌رهێنانی زیاتر بكه‌ن له منداڵاندا.
پهیوهندییەکانی بەشی میدیا:
له‌یلا عه‌لی
یونسێف
پسپۆری په‌یوه‌ندیه‌كان
ژ.م:٠٧٨٠٩٢٥٨٥٤٢
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ئینۆسنت كهفهمبی
یونسێف
پسپۆری په‌یوه‌ندیه‌كان
ژ.م:٠٧٥١٠١٥٠٩٤٩
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.