سێ شەممە, 09 تەمموز 2019 11:40

نوسینگه‌ی یونامیی هه‌ولێر به‌رنامه‌ی كارئاشنایی قوتابیان راده‌گه‌یه‌نێت گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

هه‌ولێر، هه‌رێمی كوردستان، عیراق، ٨ی ته‌موزی ٢٠١٩:- ئه‌مڕۆ نوسینگه‌ی هه‌رێمیی یونامی له‌ هه‌ولێر به‌رنامه‌یه‌كی كارئاشنایی یه‌ك مانگی بۆ ١٤ قوتابی (٩ كچ و ٥ كوڕ) له‌ زانكۆی تیشك و كوردستان-هه‌ولێر راگه‌یاند و ریكاردۆ رۆدریكوزی به‌رپرسی نوسینگه‌كه‌ش وێڕای به‌خێر هێنانی قوتابیان باسی له‌ ڕۆلی یونامی و به‌رنامه‌كه‌ی بۆ كردن.

له‌م چوار هه‌فته‌یه‌ی داهاتوودا قوتابیان به‌ چالاكییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاشنا ده‌كرێن و له‌ كۆتاییشدا توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ بواری كاروباری سیاسی ئاماده‌ ده‌كه‌ن. ئه‌وان هه‌روه‌ها فێری ئه‌وه‌ش ده‌بن كه‌ چۆن له‌ هه‌واڵ بگه‌ڕێن و كۆی بكه‌نه‌وه‌ و ناوه‌رۆكه‌كه‌شی یه‌كخه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی چالاكی ده‌ره‌كیش بۆ به‌ده‌ستهێنانی ناوه‌رۆكی هه‌مه‌ راگه‌یاندن بۆ راگه‌یاندنی گشتی.

قوتابیه‌كانیش خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌وه‌ی كه‌ بوونه‌ته‌ به‌شێك له‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی یونامی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دواجاردا بتوانن ئه‌وه‌ی كه‌ له‌زانكۆ به‌ تیۆری فیری بوون بیخه‌نه‌ بواری كرده‌نییه‌وه. ئه‌ به‌رنامه‌یه‌ش، كه‌ له‌ ئه‌نجامی لێكتێگه‌یشتنی نێوان یونامیی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك زانكۆی هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌ته‌ ئاراوه،‌ بۆ ماوه‌ی دوو مانگ درێژه‌ی ده‌بێت و له‌ مانگی دووه‌مدا كۆمه‌ڵێكی تازه‌ی تر دێنه‌ ناوه‌ به‌رنامه‌كه‌وه‌.

وێنه‌: سالار بريفكانى، به‌شی راگه‌یاندنی یونامی
ده‌ق: سیلیا تۆمپسۆن، به‌شی راگه‌یاندنی یونامی

 

گاله‌رى وێنه‌كان

 

 

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.