ئەم پەڕەیە چاپ بکە
سێ شەممە, 16 تەمموز 2019 13:02

سه‌كۆیكاری "گه‌نجانی عێراق: پێشه‌نگانی گفتوگۆ و ئارامی" له‌ نەجەف گرنگ

نه‌جه‌ف، عیراق، ١٥ی ته‌موزی ٢٠١٩: - له‌ژێر سه‌رناوی "گه‌نجانی عیراق: پێشه‌نگانی گفتوگۆ و ئارامی" ، سه‌كۆیكارێكی ٣ رۆژه‌یی لە ڕۆژانی ١١-١٣ی ئەم مانگە لە پارێزگای نەجەف ڕێکخرا . ئه‌مه‌ش پینجەمین سەکۆیکار بوو له‌و زنجیره‌یەی له‌لایه‌ن یونامییه‌وه‌ و به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ "لێژنه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتیی كۆمه‌ڵگایی سه‌ر به‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران" و رێكخرای ئه‌مه‌لی عێراقییه‌وه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌ درێژایی ساڵی ٢٠١٩ ڕێکدەخرێت.

لە سەکۆیکارەکەدا ، بیست و دوو بەشداربووی گەنج لە هەردوو رەگەز چەند ئالنگارییەکیان تاوتوێ کرد کە لە لایەن گەنجانەوە لە پارێزگای نەجەف بە گرنگ داندرابوون . ئەم ئالنگاریانەش بریتی بوون لە بێکاری گەنجان و بێخەوشی کردەکانی دامەزراندن و چۆنیەتی برەودان بە ڕەخساندنی دەرفەتی کار لە کەرتی تایبەت و بەشداری کردن لە پرۆسەی سیاسی و سنووردارکردنی گەیشتنی گەنجان بە بڕیار بەدەستانەوە و فراوانکردنی پشتیگیریکردنی دەسەڵاتە خۆجێیەکان لە کاری خۆبەخشانەی گەنجان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان، بەتایبەتیش خزمەتگوزارییەکانی بواری بەڕێوەبردنی ئاو و پاشەڕۆکان هەروەها ئازادی گەنجان و مافەکانیان لە ناو پارێزگاکەدا.

لە ڕۆژی دووەمدا، دانیشتنێکی کراوەی گفتوگۆئامێز لەگەڵ بەڕێز لوئەی یاسری ، پارێزگاری نەجەف بەڕێوەچوو ، تیایدا بەڕیزیان لەگەڵ بەشداربوون ئەم ئالنگاریانەی تاوتوێ کرد .

له‌رۆژی سێهه‌م و دوارۆژی سه‌كۆیكارەکەشدا، گفتوگۆیەکی کراوە بەڕێوەچوو بە بەشداری چەند سەرکردەیەکی سیاسیی لۆکاڵ و ئامەدەبوونی خاتوو ئەلیێس وۆڵپۆڵی جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ، کە هانی بەشداربووانی دا بە ڕاشکاوانە بۆچوونەکانیان دەرببڕن و بە بیروڕاکانیشیان بەشدار بن لە چۆنیەتی زاڵ بوون بەسەر ئەو تەنگوچەڵەمانی رووبەرووی وڵاتەکەیان دەبێتەوە و وتی" ئيمە گوێ لە گەنجان ڕادەگرین ، تواناداریان دەکەین ، پشتگیرییان دەکەین ، مسۆگەرکردنی ئەوەی ئەوان دەتوانن تواناکانیان وەدەست بهێنن بابەتێکی زۆر گرنگە لە هەموو کۆمەڵگایەکدا . لەوەش زیاتر ئەگەر بمانەوێت عێراقێکی سەقامگیرتر و ئاشتیانە تر و خۆشگوزەرانتر بنیات بنێین ئەوا پێویستمان بە گەنجان هەیە بۆ ڕابەرایەتی کردن"

چالاكییه‌كه‌ هاوته‌ریبه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ركی پێسپێردراوی یونامی له‌ پشتگیریكردنی گه‌نج و به‌شدارییه‌ زۆروزه‌ونده‌كانی له‌ ژیانی عیراقدا. له‌مدواییه‌دا، چه‌ند سه‌كۆیكارێكی هاوشێوه‌ش له‌ ئەنبار و بابل و به‌سڕه‌ و كه‌ربه‌رلا ئه‌نجام دران.


****

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ جێگری به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز خالید ده‌هاب ‌‌به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٤٠١٤٦