چوار شەممە, 17 تەمموز 2019 21:27

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئیدانەی کوشتنی دیپلۆماتە تورکەکە و هاولاتیە عێراقییەکە دەکات لە ‌هێرشە چەکدارییەکەی هەولێر

بەغدا، ١٧ی تەموزی ٢٠١٩- خاتوو جێنین هێنیس پلاسخارتی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ، بە توندی ئیدانەی کوشتنی دیپلۆماتیکی تورکی کرد لە هێرێشێکی چەکداری هەولێر لە هەرێمی کوردستانی عێراق ، کە تیایدا هاوڵاتییەکی تری مەدەنی عێراقیش کوژراو یەکێکی تریش بریندار بوو.

لەم بارەیەوە وتی" هیچ پاساوێک و لە هەر باردودۆخێکدا بۆ ئەم هێرشە قێزەوەنە نییە ، و دەبێت بە ڕاستی و دروستییەوە ئیدانە بکرێت. بە دڵسۆزییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆم بۆ خانەوادەی قوربانیان دەردەبڕم و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکە دەخوازم. داوا لە دەسەڵاتداران دەکەم لەو پەڕی دانبەخۆداگرتن بن و هەوڵەکانیشیان چڕ بکەنەوە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر و دەستگیرکردنی تاوانباران و پەلکێشکردنیان بۆ بەردەم دادوەری "


****************
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.