یەک شەممە, 21 تەمموز 2019 10:11

فیستیڤاڵی كورته‌ فیلمی ٣*٣ سه‌باره‌ت به‌ كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ له‌ شارۆچكه‌ی ئه‌لقوش گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

ئه‌لقوش، ١٦ی ته‌موزی ٢٠١٩: - نوسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی یونامی فیستیڤاڵی كورته‌ فیلمی ٣*٣ی سه‌باره‌ت به‌ كه‌مینه‌نه‌ته‌وه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عیراق به‌ به‌شداریی ٣٥ ئێزیدی و كریستان، كه‌ زۆربه‌یان ژن بوون، به‌تایبه‌تتریش له‌ قوتابیان و چالاكوانان و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی ژنان و رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان، له‌ مه‌ڵبه‌ندی گه‌نجانی شارۆچكه‌كه‌دا ئه‌نجامدا.

پانێلیسته‌كان كه‌ تایبه‌تمه‌ند و شاره‌زای بواری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ژن بوون تاوتوێی نیگه‌رانییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤیان كرد كه‌ له‌كورته‌ فیلمه‌كان نمایش كرابوون له‌گه‌ڵ هه‌ندێ پرسی تری په‌یوه‌ست به‌ مافه‌كانی مرۆڤ به‌گرتنه‌خۆی ئه‌وانه‌ی كه‌ كار له‌ كه‌مینه‌نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌ن. ئه‌و مافه‌ مرۆڤانه‌ كه‌ له‌ فیلمه‌كاندا نمایش كرابوون بریتی بوون له‌ بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێیانه‌ و به‌شوودانی به‌زۆر و شوناس و ئاواره‌بوون و به‌رده‌ستبوونی خوێندن و كاریگه‌ریی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر مافه‌كان به‌ مافی ژیانیشه‌وه‌. ئه‌مه‌ش ٣٣هه‌مین فیستیڤاڵ بوو له‌و زنجیره‌ فیستیڤاڵه‌ ٣*٣ یانه‌ی كه‌ نوسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی یونامی له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق ئه‌نجامی ده‌دات.

وێنه‌: نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی

گاله‌رى وێنه‌كان

 

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.