ئەم پەڕەیە چاپ بکە
شەممە, 10 ئاب 2019 12:14

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ هاوبەشی کرد لەگەڵ ئاسیاسێڵ بۆ پشتگیری کردنی بوژانەوەی ئابوورى لە عێراق

هەولێر — ناكۆكیەکانی داعش بووە هۆی ئاوارەبوونی نزیکەی ٦ مليۆن كەس لە عێراق، تێکچوونی ئابووريى نەتەوەييى وەهەروەها سنووردار کردنی هەلی کار بۆ هاووڵاتى. بەڕێژەی لە سەدا شەستی کارەکان لە عێراق سەر بە كەرتى تايبەتە لە نێو كۆمپانياى بچووك و مامناوەند، ئیتر ژمارەیەکی گەورە لە ئەو كۆمپانيانە تووشی زەرەر بوون بەهۆی ئەنجامەکانی ناكۆكیەکان وە ئێستا پێویستیان بە پشتگيری هەیە بۆ دووبارە بنیاتنانەوە.

لە فەلوجە بۆ نموونە، هەڵسەنگاندنی تایبەت بە بازار سەر بە ڕێكخراوى نێودەوڵەتى كۆچ دۆزييەوە كە لە سەداى ٦٩ی كۆمپانياى بیناسازی و لە سەداى ٦٦ی كۆمپانياى خۆڕاکی لەنێوان ٢٠١٤ و ٢٠١٧ بەخراپی زیانیان پێگەیشتووە کە تاڵانکراون یاخود سووتاون. موسڵ و ڕووبەرى ديكەى زۆر زیانێکی خراپیان پێگەیندراوە و هەروەها گەيشتنى سنووردار بۆ دارايى، ئیتر بەهۆی ئەمە سەندوقی گەشەپێدانی پڕۆژە دروست دەكرێت تا يارمەتى كۆمپانياکان بدات بۆ چۆنیەتی تێپەڕاندنی ئەم دۆخە.

لە ڕۆژی دووشەممە بەرواری ٥ی ئاب، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ یاداشتنامەیەکی تێگەیشتنی ئیمزا کرد لەگەل کۆمپانیا ی ئاسیاسێڵ بۆ پاڵپشتی داهێنان لە چوارچێوی سەندوقی گەشەپێدانی پڕۆژە، کە پرۆگرامێکی دەستەبەرکردنی بژێویە کە هاوبەشی دەکات بۆ چاکبوونەوەی ئابووری و کەرتی تایبەتی بوژاندنەوە لە ڕێگەی پاڵپشتیەکی دیاریکراو بۆ كۆمپانياى بچوك و مامناوەند. پێکهاتەی (سەندوقی گەشەپێدانی پڕۆژە) پاڵپشتی كۆمپانياى تەکنۆلۆجیا دەکات کە لە قۆناغی سەرەتایی وەهەروەها كۆمپانياکانی تەکنۆلۆجیا کە لە قۆناغە تازە پێکگەیشتووەکان لە عێراق بۆ ئەوەی بتوانێ هاوبەشی لە ئابوری ناو خۆیی و هەلی کار بکات بۆ گەنجان لە کەرتی تەکنۆلۆجیا.

لەبارەی ئەمە، بەرێز گیڕارد وەیت، سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق ووتی، "ئێمە بڕوامان وایە بەشداری کردنی کەرتی تایبەت بارێکی پێویستە بۆ سەرکەوتن و بەردەوامی چاکسازی ئابورری و دروست کردنی هەلی کار. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی عێراق لە دەڕوانێتە هاوکاریکردنێکی درێژخایەن و بەرهەمدار لەگەڵ ئاسیاسێڵ، چوونکە ئێمە بەیەکەوە کار دەکەین بۆ فراوان کردنی دروست کردنی هەلی کار و باشترکردنی دەرفەتی ئابووری لە سەرتاسەری عێراق."

هەروەها بەرپرسی سەرەکی ئاسیاسێڵ، بەرێز عامر سەناع ووتی، "ئەمڕۆ سەرەتای کاری هاوبەشی ستراتیژی ئاسیاسێڵ و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دادەنرێت کەوا دەخرێتە کار لە عێراق. ئاسیاسێڵ بە گەشبینیەوە دەڕوانێتە هاوبەشی کردن لە پێشکەوتنی بەهرەی گەنجان و تواناکانیان وە دامەزراندنی دەزگایێك بۆ ئابووریەکی بەردەوام و بەهێز."

ئامانجی سەندوقی گەشەپێدانی پڕۆژە گەڕاندنەوەی ژێرخانی ئابوری سەرەکیە لە ڕێگەی دابینکردنی هاوکاری دارایی بۆ كۆمپانياى بچووك و مامناوەند لە کەرتی ئابوری کەوا سەرکەوتوو بوون بەر لە شەڕ و پێکدادانەکان بەڵام ڕووبەرووی لە دەست دان و زیان بوونەتەوە وە داواکاریەکی زۆری هەیە بۆ هەلی کار. بە ئامانجکردنی کەرتە سەرەکیەکان و دابینکردنی پاڵپشتی دارایی پێویست، سەندوقی گەشەپێدانی پڕۆژە هانی هەلی کاری خێرا بەڵام بە پێوەرێکی بەرفروان دەکات. لەوەتەی ڕاگەیاندنی قۆناغی تاقیکرنەوە لە ئەیلولی ٢٠١٨وە، سەندوقی سەرمایە بە سەدان داواکاری بە دەست گەیشتووە، وە ١٤٢ بەخشینی دارایی پەسەند کراوە تاکو ئێستا.

بەرێز موەفەق ئەحمەد موحەمەد، سوودمەندێكى سەندوقی گەشەپێدانی پڕۆژە و خاوەنى کارگەی ئۆكسجينە ڕوونى كردەوە، "لەدواى ڕزگار كردنى موسڵ، پارچەیەکی زەوی بچووکی خۆم فرۆشت و زۆر هەوڵم دا تا دووبارە کارگەکەم دامەزرێنم. دەستم پێ كرد لەگەڵ تەنها دوو كرێكار. پاشان، بەخشينێكم لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ وەرگرت، ئیتر بزوێنەری کارەبام پێ کڕی چوونکە زۆر گرنگە بۆ کارەکەم".

موەفەق بەردەوام بوو لە قسەکردن، "پێش کڕێنی بزوێنەری کارەبا، توانای کارکردن بۆ كاتژمێرى زۆرم نەبووە، بەهۆی نەبوونی کارەباوە، ئەم بزوێنەرە نيعمەتێكە بۆ کارەکەم، ئیتر توانای بەرهەم هێنانم زیاتر بوو کە پێویستم بە دامەزراندنی کرێکاری زیاتر بوو، وە ئێستا ١١ کرێکارم هەیە مانای وایە بەخێوکردنی ١١ سەر خێزان. هەست بە خۆشیەکی زۆر دەکەم، چوونکە ئەم جۆرە پشتگيرى کردنە بۆ ئەم كەرتە تايبەتە بەشدارى دەكات بۆ بوژانەوەو دووبارە بنیاتنانی موسڵ."

سەندوقی گەشەپێدانی پڕۆژە بەشێکە لە کارەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچە بۆ پشتگیری کردنی خەڵك و حكومەتى عێراق بۆ بوژانەوەی بەردەوام لە سەرتاسەری وڵاتەكەدا.

سەندوقی گەشەپێدانی پڕۆژە سەر بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق پشتگيرى دەكرێت لەلايەن نووسینگه‌ی ولایەتە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و پەنابەران و کۆچ، بەڕێوبەرایەتى گشتی کۆمسیۆنی ئەوڕوپی بۆ هاوكارى نێودەوڵەتى و پەرەسەندن، بانكى ئەڵمانى بۆ پەرەسەندن، حكومەتى هۆڵەندا وەهەروەها نووسینگەی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ولایەتە یەکگرتووەکان.

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە راوان سەعەد لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆج لە عێراق، ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.