ئەم پەڕەیە چاپ بکە
یەک شەممە, 11 ئاب 2019 00:55

به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هیوای ئاشتی و خوشگوزه‌رانی بۆ عیراقییه‌كان ده‌خوازێت

به‌غدا، ١٠ ئابی ٢٠١٩- به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز‌، خاتو جینین‌ هێنیس-پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، له‌ ناخه‌وه‌ هیوای ئاشتی و خوشگوزه‌رانی بۆ هه‌موو عیراقییه‌كان ده‌خوازێت.

خاتو پلاسخارت له‌ مباره‌وه‌ وتی "جه‌ژنی قوربان جه‌خت له‌سه‌ر هاوسۆزی و هاوبه‌شبوون و به‌خشین و یارمه‌تیدان ده‌كاته‌وه‌. له‌ یادكردنه‌وه‌ی قوربانییانی شه‌ڕ و ئاواره‌ ناوخۆییه‌كان و لێقه‌وماواندا، هیوای گیانی ئاشتی و یه‌كڕیزی و هاوكاری و باڵكێشانی زیاتری گه‌شبینی به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌م وڵاته‌ جوانه‌دا بۆ هه‌موو عیراقییه‌كان ده‌خوازین.