هەینی, 30 ئاب 2019 17:44

خاتو وۆڵپۆڵی جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووکان ڕایگەیاند کە خانەوادەی کەسە ونبووەکان مافی خۆیانە ڕاستییەکان بزانن گرنگ

بەغدا، عیراق، ٢٩ی ئابی ٢٠١٩ – ئەمڕۆ خاتو ئالیس وۆڵپۆڵ، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتەیەکی پێشکەش بە گردبوونەوەیەک دەربارەی ڕۆژی جیهانی قوربانیانی ونبووی زۆرەملێ. بۆنەکە لە ژێر چاودێری سەرۆک وەزیران لەلایەن ئەنجومەنی نێودەوڵەتی خاچی سوور ڕێکخرابوو، یادی ئەو قوربانیانەی کردەوە کە لە عیراق ونبوون لە میانەی دەیان ساڵەی شەڕ و پێکدادان کە چارەنووس و شوێنیان تا ئێستاش نادیارە.

خاتو وۆڵپۆڵ وتی " گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی کە ونبوون گەڕانە بەدوای ڕاستییەکان، بۆ زۆرێک لە خانەوادەکان کە خۆشەویستەکانیان ونبوون یان بە کوژراو دانراون، پێدانی ڕاستییەکان بەو خانەوادانە تەنها قەرەبوویەکە کە بتوانین پێیان بدەین."

بەڕێزیان وەبیری هێنانەوە کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەم دواییە یەکەم بڕیاری خۆی سەبارەت بەو قوربانییانەی کە لە میانەی شەڕ و پێکدادانەکان ونبوون. بڕیاری ژمارە ٢٤٧٤ داوا لە هەموو لایەنەکانی بەشداربووی شەڕەکان دەکات کە چارەنووسی ونبووەکان ئاشکرا بکەن و لە پەیوەندیدابن لەگەڵ خانەوادەی ونبووەکان و ڕوفاتی مردووەکان بگەڕێننەوە و شوێنی ناشتنی مردووەکان تۆمار بکەن و لەسەر نەخشە دیاری بکەن و ناوی خانەوادەی دەستبەسەرکان تۆمار بکەن و ئاگاداریان بکەنەوە.

خاتو وۆڵپۆڵی جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستخۆشی لە حکومەتی عیراق کرد بۆ کارکردن لەگەڵ دەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ونبووەکان و دەستخۆشی لە ڕەشنوسی یاسای ونبوونی زۆرەملێ لەپەڕلەمانی عیراق کرد. لەم چوارچێوەیەدا، داوای لە حکومەت کرد کە لێکۆڵینەوە لە هەموو حاڵەتەکانی ونبوون بکات و چارەنووس و شوێنی ونبووان دیاربکات و دەستبەسەرەکان بگەڕێنێتەوە بۆ خانەوادەکانیان و هەموو ئەوانەش کە تاوانبارن بە ڕفاندن و کوشتن دادگایی بکات و وتی: "ئەمە کەمترین شتێکە کە خانەوادە و کۆمەڵگەی ونبووەکان شایەنی بن."

****

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ جێگری به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز خالید ده‌هاب ‌‌به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٤٠١٤٦

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.