ئەم پەڕەیە چاپ بکە
چوار شەممە, 11 ئەیلول 2019 15:24

لێدوانی وته‌بێژی سكرتێری گشتی سه‌باره‌ت به‌ قوربانییانی كه‌ربه‌لا (وه‌رگێڕانی نافه‌رمی)

سكرتێری گشتی به‌وپه‌ڕی غه‌موپه‌ژاره‌وه‌ هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدان و بریندرابوونی رووداوه‌كه‌ی نزیك مه‌زاری پیرۆزی ئیمام حوسێن له‌ كه‌ربه‌لای‌ عیراق پێگه‌یشت.



شایانی باسه‌، ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌ردانكه‌رانی ئاینی له‌ عیراقی و بیانی له‌ كه‌ربه‌لان بۆ یادكردنه‌وه‌ی رۆژی عاشورا.

جه‌نابی سكرتێری گشتی هاوسۆزی خۆی بۆ خانه‌واده‌ی قوربانیان ده‌رده‌بڕێت و هیوای هه‌ر چی زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت و ئاماده‌یی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش بۆ هه‌ر كارێكی پێویست بۆ یارمه‌تیدانی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌م كاره‌ساته‌ نیشانده‌دات.

ستێفان دوجاری
وته‌بێژی سكرتێری گشتی
نیۆرك، ١١ی ئه‌یلولی ٢٠١٩