دوو شەممە, 23 ئەیلول 2019 15:24

سەکۆیکاری "گەنجانی عێراق : پێشەنگ لە دایەلۆگ و ئارامی" لە دیاله‌ گرنگ

باقوبه‌، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩:- بۆ زانینی دید و پرسی گه‌نجان و لە ژێر سەرباسی " گەنجانی عێراق: پێشەنگ لە دیالۆگ و ئارامی" دا، یونامی، بە هەماهەنگیی لەگەڵ لێژنەی پێکەوەژیان و ئاشتیی کۆمەڵایەتیی نووسینگەی سەرۆک وەزیران، و رێکخراوی ئەمەلی عێراقی، یانزه‌هه‌مین سەکۆیکاری لە رۆژانی ٢٠-٢٢ی ئەم مانگە لە پارێزگای دیاله‌ ئەنجام دا.

لەو سەکۆیکارەدا، ١٢ گەنج لە تەواوی پارێزگایەکەدا بەشدارییان کرد و تاوتوێی چەندان پرسی گرنگی پەیوەست بە گەنجانیشیانەوە كرد. شایانی باسه‌، به‌رپرسانی ناوخۆیی وه‌ك موحه‌ممه‌د قوته‌یبه‌ ئه‌لبه‌یاتی، جێگری دووه‌می پارێزگار، و ٥ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌ به‌شێكی تاوتوێیه‌كاندا ئاماده‌بوون.

سه‌رباسی بنچینه‌ییش بریتی بوو له‌ نوێنه‌رایه‌تیی سیاسی و ئیداریی گه‌نجان و ئه‌وه‌ش كه‌ چۆن مامه‌له‌ له‌گه‌ڵ ناكۆكی هۆز و كاریگه‌رییه‌ هه‌رێمییه‌كاندا بكرێت بۆ پێشگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ نێوان گه‌نجان و سنوورداركردنی چه‌ك ته‌نها بۆ ده‌وڵه‌ت و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی خێزانیش بكرێت كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ هه‌بووه‌ و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دڵنیابوونیش له‌ ده‌سته‌به‌ربوونی ئازادیی راده‌ربڕین و ئازادییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی تر.

له‌ دوا دانیشتنی ئه‌و سه‌كۆیكاره‌دا، مانجۆ ماسیۆ، به‌رپرسی به‌شی سیاسیی یونامی، سوپاسی به‌شداربووان و به‌رپرسانی ناوخۆیی كرد بۆ تاوتوێیه‌ گه‌رموگوڕه‌كانیان. ئه‌و به‌ زه‌قی باسی له‌ گرنگیی تێچوون و سه‌رنجی گه‌نجانی كرد و داوای له‌ ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆییش كرد بۆ گوێگرتن له‌ دیدی و نیگه‌رانییه‌كانی گه‌نجان.

ئه‌و وتی "له‌ كۆتایی هه‌فته‌دا، جیهان توانای گه‌نجی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بینی و داواش له‌ هه‌موو لایه‌ك كرا بۆ كاركردن دژی گۆڕانكاریی ژینگه‌یی كه‌ دواتر "لوتكه‌ی ژینگه‌یی مێژووییی گه‌نجان"ی له‌ ٢١ی ئه‌یول و دواتریش "لوتكه‌ی كارپێكردنی ژینگه‌یی سكرتێریی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان"ی له‌ ٢٣ی ئه‌یلولدا به‌ دواداهات. ئێمه‌ پێویسته‌ به‌روونی دان به‌ توانای گه‌نجدا بنێین و هه‌ر له‌م سۆنگه‌شه‌وه‌ من داوا له‌ جێگری دووه‌می پارێزگار و به‌رپرسانی ناوخۆیی دیاله‌ ده‌كه‌م بۆ كاركردنی پێكه‌وه‌یی له‌گه‌ڵ گه‌نجاندا له‌ پێناو زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی كه‌ روبه‌رووی گه‌نجانی ئه‌م پارێزگایه‌ ده‌بنه‌وه‌."

چالاکییەکە بەشێکە لە ئەرکی پێسپێردراوی یونامی سەبارەت بە پشتگیریکردنی گەنجان و بەشدارییە کاریگەرییەکانیان لە ژیانی گشتیی عێراقدا. پێشتریش چەندان سەکۆیکاری هاوشێوە لە ئەنبار و بابل و بەسرە و کەربەلا و واست و نەجەف و سلێمانی و دهۆک و نەینەوا و هه‌ولێر ئەنجام درابوون.


****************
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.