وۆلپۆل دەسخۆشی لە هەنگاوەکانی ئەمدواییەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد بە دامەزراندنی لێژنەی چاودێریی پەرلەمانی لە سەر راسپاردەی یونامی بە مەبەستی چاودێریکردنی کارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنەکان.
ئەو لەمبارەوە وتی "میکانیزمی چاودێریی دەبێتە مایەی بەهێزکردنی دەسڕەسی بە زانیارییەکانی هەڵبژاردن و گەشەدان بە لێپێچینەوە لە نێوان بەرپرسانی هەڵبژاردندا و دروستکردنی متمانەی گشتیی و بەشداریی زیاتری خەڵک لە پرۆسەی هەڵبژاردندا.
ئەو هەروەها ئامادەیی نەتەوە یەکگرتووەکانیشی بۆ یارمەتیدانی لێژنەی چاودێریی پەرلەمانی لەڕووی شارەزایی و ڕاوێژەوە نیشاندا.
لە لایەکی ترەوە هەردوولا تاوتوێی رەخساندنی دەنگدانیان بۆ ئاوارە ناوخۆییەکان کرد بە کردنەوەی بنکەی دەنگدان لە چادرگەکاندا کە لە لایەن کارمەندانی کۆمیسیۆنی پارێزگا بنەڕەتییەکانی خۆیانەوە سەرپەرشتی بکرێت. ئەوان هەروەها دید و بۆچوونیشیان سەبارەت بە تکنۆلۆژیای وردبینیی هەڵبژاردن ئاڵوگۆڕ کرد لە گەڵ پێویستبوون بە پشتگیرییەکی تایبەتیش بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن لە پارێزگای کەرکوکدا کە لە ساڵی ٢٠٠٥وە یەکەم جارە هەڵبژاردنی تێدا ئەنجام بدرێت و هەر وەک چۆن هەردوولا کۆکیش بوون لەسەر ئەوەی کە چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان لە لایەن تیمی نێودەوڵەتییەوە بەها و گرینگی خۆی هەیە.
****************
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه پهیوهندی بكهن به بهرپرسی نوسینگهی راگهیاندن و تهبێژی (یونامی) بهڕێز سهمیر غهتاس به ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به ژماره تهلهفۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١