شەممە, 28 ئەیلول 2019 08:32

پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان بەشدار بوون لە گفتوگۆیەکدا گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

٢٣ ی ئەیلول، هەولێر، هەریەك لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان بەشدار بوون لە گفتوگۆیەکدا بە بەشداری ١٧ کەس لە ئەندامانی پەرلەمان لە هەریەک لە لێژنەکانی یاسایی و فەرهەنگی و لێژنەی مافی مرۆڤ و ڕاوێژکار و لێکۆڵەرانی پەرلەمان لەسەر دەستەکانی تایبەت بە ڕێکەوتننامەکانی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان و پڕۆسە تایبەتەکان، لەنێوێشیاندا پێداچوونەوەی خولی گشگیر.

هەروەها گفتوگۆی تێرو تەسەل کرا لەسەر پڕەنسیپەکانی نەتەوە یەکگرتوەکانی تایبەت بە پەرلەمان و مافەکانی مرۆڤ کەوا جەخت لەسەر گرنگیی بەشداریکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکاتەوە لەگەڵ پەرلەمان لە بابەتەکانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤدا.

پێداچونەوەی عیراقیش لە بواری مافەکانی مرۆڤ لە ١١ ی مانگی تشرینی دووەمدا ئەنجام دەدرێت لەلایەن تیمی کاری پێداچوونەوەی خولی گشگیری تایبەت بە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان.

هەروەها دوو پێشنیاری تری تەواوکەری چاکسازی یاسایی گفتوگۆیان لەسەر کرا، لەوانەش یاسایەکی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ کە هەموو پڕەنسیپەکانی جاڕنامەی جیهانیی مەفاکانی مرۆڤ لەخۆ بگرێت، وە داواش لە داڕێژەرانی یاساکان بکرێت کە بەپێی ئەم مافانە یاساکان دابڕێژن، هەروەها بەشێوەیەکی ئاشکرا پەسەندی بکەن کە یاساکان لەگەڵ ئەم مافانەدا یەکدەگرنەوە و هاوسەنگن.

هەروەها ئەم یاسایە داوا لە پەرپرسە حکومیەکان دەکات کەوا لەکاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا ڕەچاوی مافەکانی مرۆڤ بکەن.

هەروەها دەسەڵاتی دادوەرێش توانای ئەوەی هەبێت کە ئەو یاسایانەی کەوا هاوسەنگ نین لەگەڵ بنەماکانی مافەکانی مرۆڤدا بە مەبەستی پێداچوونەوە بیانگەڕێنێتەوە بۆ دەستەیەکی تەشریعی.

دامەزراندنی لێژنەیەك بۆ نەهێشتنی جیاکاری تەوەرێکی تری گفتوگۆکان بوو، ئەم لێژنەیە دەسەڵاتی ئەوەی دەبێت کە لێکۆڵینەوە ئەنجامبدات و حوکمی پێویستیش دەربکات لەسەر سکاڵاکانی تایبەت بە جیاکاری، وە چەندین نمونەش لەسەر ئەم بابەتە باسی لێوەکرا.

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.