چوار شەممە, 02 تشرینی یەکەم 2019 09:43

نه‌ته‌و یه‌كگرتوه‌كان نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌توندوتیژیی خۆپیشاندان ده‌رده‌بڕێت و داوای ئارامی و دانبه‌خۆداگرتنیش ده‌كات

به‌غدا، ٢ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩- خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، نیگه‌رانی زۆری خۆی ده‌رده‌بڕێت سه‌باره‌ت به‌و توندوتیژییه‌ی كه‌دژی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و هه‌ندێ پارێزگای تری عیراق ئه‌نجام دران.

ئه‌و داوای ئارامی و دانبه‌خۆداگرتن ده‌كات و بوونی قوربانیان لەنێو خۆنیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش جێی داخە. وێرای دووپاتكردنه‌وه‌شی له‌سه‌ر مافی خۆپیشاندان، خاتو هێنیس-پلاسخارت وتی "هه‌ر تاكێك به‌گوێره‌ی یاسا مافی به‌ئازادی راده‌ربڕینی هه‌یه‌". ئه‌و هه‌روه‌ها داواش له‌ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كات بۆ گرتنه‌به‌ری ئه‌وپه‌ڕی دانبه‌خۆداگرتن له‌مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران له‌پێناو دابینكردنی سه‌لامه‌تیی خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ رێزگرتن له‌یاسا و پاراستنی خه‌ڵك و كه‌لوپه‌لی گشتی و تایبه‌تیش.


****
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس به‌ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ژماره‌ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.