شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2019 07:55

ڕێگەگرتن لە خۆکوشتن بەشێکی سەرەکیە لە هەگبەی کارەکانی سەقامگیری کۆمەڵگا لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق

ڕۆژی ١٠ تشرینی یەکەم هەموو ساڵێك بە ڕۆژی جیهانی تەندروستی دەررونی دانراوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ووشیاری کێشەکانی تەندرووستی دەروونی لە جیهاندا و بەهێزکردنی هەوڵەکان بۆ پشتگیری کردنی کامەرانی دەروونی. ئەم سال سەرنج خراوەتە سەر رێگە گرتنە لە خۆکوشتن.

رێگەگرتن لە خۆکوشتن بەشێوەیەکی بەرچاو بۆتە پێکهاتەیەکی گرنگ لە بەرنامەی پشتگیری کۆمەڵایەتی دەروونی وەهەروەها تەندروستی دەروونی لە رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق .

لەم ساڵانەی دواییدا، ڕاپۆرتەکان زیادیان کردووە دەربارەی خۆکوشتن لە و خێوەتگایانەی ئاوارەکان کە رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ کاریان تێدا دەکات، بایەخی زیاتر دراوە بەم بابەتە لە نێو لایەنە حکومیەکاندا، داواکردنی فەرمی بۆ پشتگیری کردن لە لایەن وەزارەتی ژینگەو تەندروەستی عێراقی وەهەروەها ڕێکخراوەکانی ناحکومی خۆجێی، بوونە مایەی پێشخستنی نموونەی ڕاهێنان وماددەکان، شێوازی کارپێکردنی ستاندەر بۆ ڕێگەگرتن لە خۆکوشتن و وەلامدانەوەی وەهەروەها چالاکی تر، وەك بەشێك لە کاری رێکخراوەکە بە مەبەستى بەدەست هێنانى سەقامگیری کۆمەڵگا وەهەروەها پتەوبوونی کۆمەڵایەتی.

ستافی بەرنامەی پشتگیری کۆمەڵایەتی دەروونی وەهەروەها تەندروستی دەروونی سەر بە رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق مەشق ڕێکدەخەن بۆ پێشکەشکارانی خزمەتگوزاریەکان ( بەرنامەی پشتگیری کۆمەڵایەتی دەروونی وەهەروەها تەندروستی دەروونی ، هەماهەنگی و بەڕێوبردنی خێوەتگا وەهەروەها پاراستن) لەو خێوەتگایانەی کراونەتە ئامانج، بۆ ناساندنی بابەتی خۆکوشتن و ڕوون کردنەوەی هۆکارە مەترسیدارەکان و هاریکاری بۆ جیاکردنەوەی ڕاستی لە ئەفسانە. مەشق یارمەتیدەرە بۆ کادیرە پیشەگەرەکانی بەرنامەی پشتگیری کۆمەڵایەتی دەروونی وتەندروستی دەروونی بۆ سەرنج خستنە سەر مەترسیە بەرزەکانی هۆکارەکانی دیموگرافی کۆمەڵایەتی وەکو شورەیی، توندو تیژی خێزانی، هەژاری، نەخوێندەواری وەهەروەها پەراوێزکردنی ئافرەتان.

شێوازەکانی کارپێکردنی ستاندەری ناوەخۆیی پەرەی پێدراوە بۆ ڕابەرایەتی کردنی ئەو هاوپیشانەی کە کاردەکەن لەگەل ئەو سودمەندانەی کە پێویستی زیاتریان هەیە لە بابەتی ڕێگەگرتن لە خۆکوشتن و وەڵامدانەوەی. رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ پشتگیری دەکات لە رێکخراوە خۆجێیەکان کە چالاکیەکانی ووشیارکردنەوەی کۆمەڵایەتی رێكدەخەن وەهەروەها داکۆکی دەکات لەجیاتی ئەو کەسانەی کە خۆکوشتن کاریگەری خەراپی لەسەر جێهێشتوون.

بەپێی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ساڵانە نزیکەی ٨٠٠ هەزار کەس دەمرن لەڕێگەی خۆکوشتن، بۆ هەر خۆکوشتنێك زیاتر لە ٢٠ جار هەوڵد دراوە. لەوانەیە کاریگەری خۆکوشتن و هەوڵدان بۆ خۆکوشتن کار بکاتە سەر خێزانەکان، هاوڕێیەکان، وەهەروەها کۆمەڵگاکان، لەگەڵ ئەوەشدا کە لەهەندێک کۆمەڵگا ئەم بابەتە حەرامە و دەچێتە خانەی شورەییەوە. هەرچۆنێک بێت دەتوانرێ رێگە لە خۆکوشتن بگیرێت ، لەرێگەی کرداری پێوانەیی لە سەر ئاستەکانی تاک وکۆمەلگا و نیشتیمانی.

ئامانجی سێیەم لە ئامانجەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ گەشەکردنی جێگێر "بۆ دلنیایی ژیانێکی تەندروست وبەرزکردنەوەی کامەرانی بۆ هەمووان لە هەموو تەمەنەکان". وە ئەو ئامانجە دەگرێتەوە کە پەیوەندی هەیە بە کەمکردنەوەی مردنی نائاکامەکان لە نەخۆشیە نادرمەکان لە رێگەی پاراستن وچارەسەرکردن وەهەروەها بەرزکردنەوەی تەندروستی دەروونی و کامەرانی. ڕێگەگرتن لە خۆکوشتن لەم ئامەنجەدا خۆی دەبینێتەوە. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ کار دەکات بۆ لابردنی پەڵەی شەرمەزاری لە خۆکوشتن وەهەروەها پشتگیری کردنی ئەوکەسانەی کە خۆکوشتن بە شێوازی نەرێنی کاری تێیان کردووە کە نیشاندەری بەرەو پێشچوونەکانە لە گەیشتن بە سێهەم ئامانجی نەتەوە یەکگرتوەکان.

بەرنامەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ پشتگیری کۆمەڵایەتی دەروونی وەهەروەها تەندروستی دەروونی لە ٢٠١٤وە کارا بووە. وە ئێستا لە ٨ پارێزگا کاردەکات: بەغدا، کەربەلا، دهۆك، نەجەف، هەولێر، دیالە، کەرکوك ونەینەوا. لەکانونی دووەمی ٢٠١٩ەوە بەرنامەکە گەیشتە ١٤،٨٥٠ سوودمەند لەگەڵ گەیاندنی ٤٥،٠١٢ خزمەتگوزاری. ئەم چالاکیانەی لە بەرنامەی پشتگیری کۆمەڵایەتی دەروونی وەهەروەها تەندروستی دەروونی ئەنجام دەدرێت بە پشتگیری لەلایەن نووسینگەی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەریتانی، نوسینگەی یارمەتیەکانی دەرەوە بۆ کارەساتەکانی وەزارەتی دەرەوی ئەمەریکا، وەزارەتی کاروباری دەرەوەو بازرگانی سەر بەحکومەتی ئوستڕاڵیا، یەکیەتی ئەوروپا و ووڵاتانی ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، یابان، کەنەدا و هۆڵەندا.

بۆ زیاتر زانیاری وەرگرتن تکایە پەیوەندی بکە بە رێکخراوی نێودەولەتی کۆچی عێراق بەشی زانیاری گشتی لە سەر ئیمەیلی: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.