پێنج شەممە, 24 تشرینی یەکەم 2019 22:13

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جێنین هێنیس-پلاسخارت داوا دەکات خۆپێشاندانەکان بە ئاشتی بمێنێتەوە

بەغدا ، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ – لە سەروبەندی ئەو خۆپێشاندانەی کە پێشبینی دەکرێت لە چەندین شوێنی عێراق بەڕێوە بچێت خاتوو جێنین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق داوا لە حکومەت دەکات بە شێوەیەکی ئەرێیانە خۆپێشاندانەکان بە ئاشتی بهێلێتەوە ، لەهەمان چوارچێوەشدا نوێنەری تایبەت داوا لە هێزەکانی ئاسایش و خۆپێشاندەران دەکات بە گوێرەی یاسا رەفتار بکەن.

خاتوو هێنیس-پلاسخارت وتی" لەم قۆناغە هەستیارە ، جەخت لە سەر گرنگی پابەند بوون بە بنەماکانی دیموکراتی دەکەمەوە ، هەروەها لەسەر ئەو دەسکەوتانەی لەم ساڵانەی دوایی وەدیهاتوون. بەرگریکردن لە مافەکانی ئازادی ڕادەربڕین و گردبوونەوەی ئاشتییانەو گەیشتن بە زانیارییەکان و کە بە تەواوی لەگەڵ یاساکان بگونجێت بۆ عێراق یەکلاکەرەوە دەبن بۆ وەدیهێنانی تواناکانی" .

نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە بۆ هاریکاریکردن لە دۆزینەوەی چارەسەریی بۆ ئەو گرفتانەی کە وڵاتەکە لە ڕابردوو بۆی جێماوە هەروەها بۆ چەندین ئالنگاری هەنووکەیی. داوا لە حکومەت دەکەین بە خێرایی بەدەم خواستی ڕەوای خۆپێشاندەران بچێت . کە دەبێت وەکوو نموونە لاسایی بکرێنەوە وەک کۆتایی هێنان بە گەندەڵی و باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و پتەوکردنی حوکمڕانی و لێپرسینەوە و خوڵقاندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ گەشەپێدان و کارکردن.

****************

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس ‌ ‌ به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.