یەک شەممە, 27 تشرینی یەکەم 2019 09:19

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، "هێرشی قه‌واره‌ چه‌كداره‌كان بۆسه‌ر سه‌قامگیریی عێراق هه‌رگیز مایه‌ی قبوڵ نییه، گفتوگۆ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌كدایه‌"

به‌غدا، ٢٦ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩:- وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ شه‌پۆلی ئه‌مدواییه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، خاتو جینین ‌هێنیس-پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، له‌ ناخی دڵه‌وه‌ نیگه‌رانه‌ و ئیدانه‌ی كوشتن و برینداركردنی زیاتر و وێرانكردنی كه‌لوپه‌لی گشتی و تایبه‌ت ده‌كات. ئه‌و نیگه‌رانی زۆری خۆشی ده‌رده‌بڕێت سه‌باره‌ت به‌ هێرشی قه‌واره‌ی چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر سه‌قامگیریی و یه‌كڕیزیی عیراق كه‌ دواجار ده‌بێته‌ مایه‌ی پێشێلكردنی مافی گردبوونه‌وه‌ی ئاشتییانه‌ و داواكارییه‌ ره‌وایه‌كان. "پاراستنی ژیانی خه‌ڵك هه‌رده‌م له‌ ریزی پێشه‌وه‌یه‌. كاری قه‌واره‌ چه‌كداره‌كان له‌ تێكدانی خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌ و نه‌هێشتنی متمانه‌ی حكومه‌ت و په‌كخستنی بۆ كاركردن هه‌رگیز مایه‌ی قبوڵ نییه‌ چونكه‌ عیراق هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه‌ و له‌تواناشی دا نییه‌ جارێكی تر بكه‌وێته‌وه‌ ناو گێژاوی توندوتیژییه‌وه‌."

له‌ڕاستیدا جارێكی تر گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ توندوتیژی و كوشتن و برینداربوون مایه‌ی داخ و نیگه‌رانییه‌. به‌ربه‌سته‌كانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تا ئێستاش هه‌ر درێژه‌یان هه‌یه‌ و هێلی ئینته‌رنێتیش هه‌ر ناجێگیره‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی خۆشحاڵییه‌ كه‌ ئه‌مجاره‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی رووداوه‌كانی سه‌ره‌تای مانگ هێزه‌كانی ئاسایش یارمه‌تی خۆپیشانده‌ره‌ برینداره‌كان ده‌ده‌ن و ئاسانكاریش بۆ ئه‌ركی یه‌كه‌ پزیشكییه‌كان ده‌كه‌ن. "هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان پێویسته‌ هه‌وڵه‌كانیان چه‌ندقات بكه‌نه‌وه‌ نه‌ك هه‌ر بۆ پێشگرتن به‌ هاندان و روبه‌روبوونه‌وه‌ی ناپێویستانه‌ به‌ڵكوو بۆ كاری پێكه‌وه‌ییانه‌ش بۆ وه‌ستان دژی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه‌ كاری تێكده‌رانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌، راپۆرتی لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌رانه‌یه‌ و داواكاریییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی خه‌ڵكیش بۆ لێپێچینه‌وه‌ به‌ ئاستی پێویست و بێ دواكه‌وتن پێویسته‌ وه‌ڵام بدرێنه‌وه‌."

به‌گوێره‌ی قسه‌ی خاتو پلاسخارتیش، جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه‌ له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ راگه‌یاندراون پێویستیان به‌ كاته‌ و هه‌ر بۆیه‌ش گفتوگۆ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كدایه‌. نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدان ئاماده‌یه‌ به‌ گرتنه‌خۆی هه‌تتا یارمه‌تیدانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی عیراقیش له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ داواكارییه‌كان بۆ گۆڕان له‌ فه‌راهه‌مكردنی لێپێچینه‌وه‌ و روونی و كۆتاییهێنان به‌ گه‌نده‌ڵی و باشكردنی خزمه‌ته‌ گشتییه‌كان و به‌هێزكردنی فه‌رمانڕه‌وایی و دابینكردنی كه‌شێك كه‌ ببێته‌ مایه‌ی گه‌شه‌پێدان به‌كاربردن. "من داوا له‌ سه‌ركرده‌ی هه‌موو پارته‌ (سیاسییه‌كان) كان ده‌كه‌م كه‌ به‌ كرده‌نی بكه‌ونه‌ كار و ببنه‌ نمونه‌. داواكارییه‌كان بۆ نمونه‌ بۆ كۆتاییهێنان به‌ گه‌نده‌ڵی و پێویسته‌ هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ داخستنی ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت لێژنه‌ ئابووری له‌ناو پارته‌ سیاسییه‌كان یان بزوتنه‌وه‌كانی خۆیاندا."


****

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.