چوار شەممە, 30 تشرینی یەکەم 2019 16:11

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی ‌گۆڕەپانی تەحریری کرد و چاوی کەوت بە خۆپێشاندەران گرنگ

بەغدا، 30 تشرینی یەکەمی 2019 – لە چوارچیوەی کۆششە بەردەوامەکانی بۆ پتەوکردنی گفتوگۆ لە نێوان خۆپێشاندەران و حکومەت ، خاتوو جێنین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ، سەردانی ‌گۆڕەپانی تەحریری کرد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ خەڵکی لەو شوێنەدا .

لە کاتی گۆڕینەوەی بیروڕاکان و تاوتوێکردنی ڕێگا بەردەستەکان بۆ چارەسەرکردنی داخوازییە ڕەواکانی خۆپێشاندەران ، نوێنەری تایبەت سەر لەنوێ دووپاتی کردەوە ،حکومەت لە ناتوانێت بە شێوەیەکی تەواو گرفتە کەڵکەبووەکانی ڕابردوو و ئالنگارە هەنووکەییەکان لە ماوەی تەنها ساڵێکی تەمەنی چارەسەر بکات . خاتوو هێنیس- پلاسخارت داوای دایەلۆگێکی نیشتمانی کرد بۆ بۆ دەستنیشانکردن و دۆزینەوەی وەڵامی خێرا و واتادار ، بۆ دەرچوون لەم بازنە بۆشەی توندوتیژیی و هەروەها داوای یەکڕیزیشی کرد بۆ وەستانەوە دژ بە مەترسییەکانی پەرتەوازەیی و سستی. بە وەستان بە یەکڕیزی ، عێراقییەکان دەتوانن زەمینەی هاوبەش بدۆزنەوە بۆ بونیتنانی ئاییندەیەکی باشتر بۆ هەمووان.

****************

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.