شەممە, 09 تشرینی دووەم 2019 20:53

یونامی ئێمێلێکی تەرخانکراو بۆ هەواڵدان لە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ دەکاتەوە

بەغدا، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩:- لە پێناو زیاتر پەرەدان بە توانای هەوڵەکانی پەیوەست بە دۆزینەوەی ڕاستییەکان لە سەر پێشێلکارییەکان و سوکایەتیکردن بە مافەکانی مرۆڤەوە، بە تایبەتیش ئەوەی پەیوەندی بە خۆپیشاندانەکانی ئێستای عێراقەوە هەیە ، یونامی ئیمێلێکی تایبەتی بۆ هەوڵدان لەسەر پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ تەرخان کردووە بە ناونیشانی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

'; document.write(''); document.write(addy_text29377); document.write('<\/a>'); //-->\n ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

لەمبارەوە،خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، وتی "من داوا لە هەر کەسێک دەکەم کە زانیاری لەسەر پێشێلکردن هەیە چی وەک شایەتحاڵ چی ئەوەی لە قوربانیانی بیستووە بە وێنە یا بە ڤیدیۆ لەسەر ئەم ناونیشانە دیاریکراوە بۆ ئێمەی بنێرن.
من لەسەر چاودێریکردن و بە دیکۆمێنتکردنی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ و حاڵەتەکانی ڕفاندن و هەڕەشە و تۆقاندن لەسەر تاسەری وڵاتدا بەردەوام دەبم لە گەڵ گەیاندنیشیان بە دەسەڵاتی پەیوەندیدارەوە."

لە دوو هەفتەی رابردوودا یونامی دوو راپۆرتی تایبەتی لەسەر پێشێلکارییە زەقەکان و سوکایەتیکردن بە مافەکانی مرۆڤەوە دەرکرد لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا لەگەڵ خستنەڕووی چەندان راسپاردەش بۆ حکومەت سەبارەت بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لەو خۆپیشاندانە هێمنانەی کە داوای گۆڕانکاری دەکەن.

هەموو زانیارییەکانی ئەو ئیمێلەش بە دڵنیاییەوە بەوپەڕی نهێنییەوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و پارێزراون.

***************************
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس ‌ ‌ به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.