یەک شەممە, 01 کانونی یەکەم 2019 09:57

كشتوكاڵ لەدواى هاتنی داعش لە عێراق لە بارودۆخێکی نالەبار دایە گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

هەولێر – داعش ڕوبەرێکی زۆر گەورەی لە زەویەکانی عێراقى داگير كرد لەنێوان ٢٠١٤ و ٢٠١٧. بەپێی دواين ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆج، کاریگەریەکانی ئەم داگیرکاریە هێشتا هەستی پێدەكرێت لە زۆربەی ناوچە گوندنشینەکان. بەرهەمهێنانى كشتوكاڵیان لەلایەن داعشەوە بەكار هاتووە وەك سەرچاوەيێكى بانگەشەی سياسى و داهات، يان وێرانیان کردوون كاتێك ناچارکران ئەوناوچانە بەجێ بهێڵن.

خەمڵاندنەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لە دوای ئەو داگیرکاریانەی داعش و بەو شێوە دڕندەانەیە بۆ ماوەی سێ ساڵ ، توانای بەرهەم‌هێنانی کشتوکاڵی بە رێژەی لە سەدا ٤٠ کەمی کردووە.

لەم بارەوە بەڕێز شیڤۆن سیموجی، بەرپرسی بەشی سەقامگیری کۆمەڵگا لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێڕاق گووتی،" وەکو بەشێک لە هەوڵەکانمان بۆ دووبارە بنیاتنانەوە و دابین کردنی سەقامگیری کۆمەڵگا، دەبێ دووبارە بنیاتنانەوە و گەشەپێدانی ناوچە گوندنشینەکان لە بەرایی کارەکاندا بێت. هەروەها دەبێت کشتوکاڵ لایەنێکی سەرەکی بێت بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و گرنگیدان بەم بوارە کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ هاوسەنگ کردنی ئەم جیاوازیانەی کە لە نێوان شار و ناوچە گوندنشینەکاندا هەیە لە بواری ئابووریدا."

ڕاپۆرتی، ناوچە گووندنشینەکان لە نەینەوا، دەرهاوێشتەکانی ململانێ لە سەر ئابووری و ناوچە گوندنشینەکانی شنگال و دەشتی نەینەوا. کە لە ٢٨ تشرینی دووەم بڵاوکراوەتەوە. تیشکی خستۆتە سەر بەرهەمە کشتوکاڵیەکانی سێهەم گەرەترین پارێزگای عێڕاق. ئەم پارێزگایە لە باکووری خۆرئاوای عێڕاق بە یەکێک لە بە پیتترین ناوچەکانی عێڕاق دادەنرێت کە سەرچاوەی زۆر جۆری دانەوێڵەو بەرهەمی تر بووە بەدرێژایی مێژوو.

داعش لە ساڵی ٢٠١٤، قازانجێکی زۆری کرد لە وەرزی چنینەوەی بەرو بووم کە چەند مانگێک بەر لە دەست بەسەر داگرتنی نەینەوا کۆتایی هاتبوو. داعش سوودی لەم بەرو بوومانە وەرگرت و کرێکارەکانی ناچار دەکرد کە بەردەوام بن لە کارکردن لە ژێرخانی کشتوکاڵی. کاتێکیش داعش لەم ناوچانە دەرکران، شەڕوکوشتار هۆکارێکی تربوون بۆ گەیاندنی زیانێکی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵی ئەم پارێزگایە.

داعش ناوچە گوندنشینەکانی بە ئامانج گرتن بۆ مەبەستی ستراتیجی بۆ دابین کردنی خۆراکی بەردەوام و دەرفەتی فرۆشتنی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان بۆدابینکردنی داهات. بەڵام زێدەڕۆیی لە بە کار هێنان و وێرانکردنی بە ئەنقەستی زەویە کشتوکاڵیەکان، کاریگەری نەرێنی درێژمەودایان هەیە لەسەر ناوچە گوندنشینەکان. دوای دوو سالیش لە شکەستپێهێنانی سەربازی داعش لە عێڕاق تا ئێستاش مەڕ و ماڵاتێکی زۆر دیار نین لە نەینەوا و زەویێکی زۆری کشتوکاڵی بە تەقەمەنی چێندراون. ئالیاتێکی زۆریش وون بوون یان پەکیان کەوتووە.

دوای ئەم قەیرانەش تا ئێستا ناوچە شارنشینەکان کراونەتە ئامانجی هەوڵەکانی گەشەپێدان و سەقامگیری. دەوری نەینەوا لە کەرتەکانی کشتوکاڵ لە عێڕاقدا ئاماژەن بۆ گرینگی بنیاتنانەوەی بژێوی كشتوکاڵی بۆ گەیشتن بە سەقامگیریێکی سەرکەوتوو لە عێڕاقدا. هەرەها بوونی ئەو کەمە نەتەوایەتیە فرامۆشکراوانەی ناوچە گوندشینەکانی نەینەوا گرینگیێکی زۆریان هەیە بە تێگەیشتن لە هەستیاری و ئالۆزی کەمە نەتەوایەتی و ئایینیانەی کە پەیوەندیان بە خاوەنداریەتی زەویەکان هەیە. هەروەها پارێزگای نەینەوا بە یەکێک لەو پاریزگایانە دادەنرێت کە زۆرترین پێکهاتەی جۆراوجۆری کەمە نەتەوایەتی هەیە و تێیدا بڵاوبوونەتەوە. ئەم ڕاپۆرتە نوێیە باس لەو ئاڵۆزیە نوێیانەش دەکات لە ناوچە گوندنشینەکاندا کە بەهۆی سیاسەتەکانی زەوی و ئاودێری و کشتوکاڵ دا لە سەر یاک کەڵەکە بوون لە ژێر داگیرکاری داعشدا.

لێکۆڵینەوەکانی ئەم ڕاپۆرتە پاڵپشتی کراوە لە ڕویی داراییەوە، لەلایەن نووسینگەی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USAID) ، لە چوارچێوەی پرۆژەی "پشتگیری کردنی گەڕانەوەی ئاوارەکان لە دەشتەکانی نەینەوا و ڕۆژئاوای نەینەوا".

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بکە بە ڕێکخراوی نێودەولەتی کۆچ، نێردەی عێراق، بەشی زانیاری گشتی لە سەر ژمارەی مۆبایل: ٩٦٤٧٥١٤٠٢٢٨١١+، یاخود لەسەر ئەم ئیمێڵە: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

زانیاری زیاتر

  • Agency: IOM
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.