چوار شەممە, 04 کانونی یەکەم 2019 09:50

ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ ستراتیژی له‌خۆگرتنی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سەرتاسەری ووڵات ڕادەگەیەنیت گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

هەولێر- ڕێكخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، نێردەی له‌خۆگرتنی یادی ڕۆژی جیهانی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتی به‌رز ڕاگرت به‌ ڕاگەیاندنی یەكەم ستراتیژی ڕێكخراوەكە بۆ له‌خۆگرتنی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سەرتاسەری ووڵات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ یارمه‌تیده‌رێك بۆ بۆ حكوومه‌ت له‌ دروستكردنی به‌رنامه‌گه‌لێك بۆ پاڵپشتیكردنی كۆچبه‌رانی خاوه‌ن پێداوویستیی تایبه‌ت.

ئه‌م ستراتیژیە دوو ساڵیە، ڕێنیشانده‌ری نێرده‌ی ڕێكخراوی نێوده‌وه‌تی كۆچیش ده‌بێت له‌ پاڵپشتیكردنی حكومەتی عێراق بۆ كۆكردنەوەی داتا و سیاسه‌تداڕشتن كه‌ كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت هله‌خۆ بگرێت.

لەم بارەیەوە، سەرۆکی نێرده‌ی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ له‌ عێراق بەرێز گێرارد وایت گوتی، "ئەم بەڵگەنامەیە ته‌واوكه‌رێكی گرنگە بۆ ئه‌وله‌ویاته‌ ستراتیجییه‌كانی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ له‌ عێراق".

"ئەمە ڕێبەریمان دەكات له‌ باشتركردنی مەنزڵڕێی پڕۆگرامەكانمان بۆ پاڵپشتیكردنی حكومەت لە دەستنیشانكردنی پێداویستی عێڕاقیەكان كە ئاوارە و كۆچبەرانی خاوەن پێداویستی تایبەتیش دەگرێتەوه‌. "

بوونی داعش لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٧ بووە هۆی زیادبوونی ئاستی توندوتیژی و ناسەقامگیری ئابوری لە ووڵاتدا. كەسانی خاوەن پێداویستی بە شێوەیەكی نائاسایی كەوتنە ژێر كاریگەری پێكدادانەكان و توندوتیژی و سەختی ئابوری لە عێراق، هەروەها چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كه‌ ڕێژەی خاوەن پێداویستان لە زیادبووندا بێت له‌و وڵاته‌ی كه‌ ململانێی تێدایه‌ و له‌ دوای ململانێكه‌ش.

حكومەتی عێراق و نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنی هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ربه‌سته‌ زۆر و په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌رده‌م كه‌سانی خاوەن پێداویستی تایبه‌ت چاره‌سه‌ر بكه‌ن. بەداخەوە لە سه‌رئاستی وڵاتدا ئه‌م هه‌ولأنه‌ دووچاری ڕێگری ده‌بنه‌وه‌ به‌ هۆی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ و كه‌میی توانای دامەزراوەیی له‌جیاتی مۆدێلێكیپستبه‌ستوو به‌ مافه‌كانی تایبه‌ت بێت به‌ له‌خۆگرتنی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.

ستراتیجیی له‌خۆگرتنی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ٢٠١٩-٢٠٢١ كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ پێویستییه‌كانی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی باشتر له‌ سیاسه‌ته‌ ناوخۆییه‌كان و پرۆژه‌كان و به‌رنامه‌كاندا له‌خۆ بگیرێن و سه‌رنجی زیاتر و پاره‌داركردنی تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دابین بكرێت بۆ پاڵپشتیكردن له‌ له‌خۆگرتنی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌ شێوه‌یه‌كی باش.

ئەم ستراتیژیە پشت دەبەستێت بە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی ستراتیژی لەخۆگرتنی خاوەن پێداویستی سه‌ر به‌ نەتەوە یەكگرتووەكان كه‌ لە حوزەیرانی ٢٠١٩دا وه‌شان كراوه‌، هه‌روه‌ها ئەولەویەت دەدات به‌ سه‌رنج و تێڕوانینی ستافی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ و كه‌سانی عێراقی خاوەن پێداویستی. ستراتیژی لەخۆگرتنی خاوەن پێداویستی سه‌ر به‌ نەتەوە یەكگرتووەكان سیاسه‌ت و پلانی كار و چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتیه‌كی پێنج سالێیه‌ كه‌ بۆ ئه‌وه‌ ذاڕێژراوه‌ به‌ده‌ستگه‌یشتن و گشتاندن زیاد بكات.

ستراتیژی لەخۆگرتنی خاوەن پێداویستی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ لێرە دەست دەكەوێت.

بۆ زانیاری وەرگرتن تکایە پەیوەندی بکە بە ڕێکخراوی نێودەولەتی کۆچ، نێردەی عێراق، بەشی زانیاری گشتی لە سەر ژمارەی مۆبایل: ٩٦٤٧٥١٤٠٢٢٨١١+، یاخود لەسەر ئەم ئیمێڵە ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

زانیاری زیاتر

  • Agency: IOM
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.