ئەم پەڕەیە چاپ بکە
چوار شەممە, 11 کانونی یەکەم 2019 14:38

یادی رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ له‌سه‌رتاسه‌ری عیراقدا كرایه‌وه‌

به‌غدا، ١١ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٩:- یونامی له‌ ١٠ی ئه‌م مانگه‌دا‌ چه‌ند چالاكییه‌كی بۆ یادكردنه‌وه‌ی "رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ" ئه‌نجامدا.



یونامی، له‌ژێر سه‌رباسیی جیهانیی "گه‌نجان پشتگیری له‌ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن" و "گه‌نج به‌هێزه‌"دا، چالاكییه‌كی له‌ به‌غدا ئه‌نجامدا كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كۆمه‌ڵێ گه‌نجی هونه‌رمه‌ندی كۆكرده‌وه‌ كه‌ له‌رێگه‌ی هونه‌ری بینراو و تابلۆوه ‌پشتگیرییان له‌مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كرد. مه‌به‌ست له‌ چالاكییه‌كه‌ش ئاهه‌نگگێڕان بوو به‌ وزه‌ی گه‌نج له‌ عیراقدا و هه‌روه‌ها هاندانی گه‌نجانیش بۆ به‌چه‌قگرتنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ داواكارییه‌كانیاندا به‌گرتنه‌خۆی رێزگرتن له‌ شكۆ و ئازادیی خه‌ڵكی تریش.

له‌ هه‌رێمی كوردستانیش، خاتو ئالیس وۆلپۆل، جێگری نوێنه‌ر تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شداری له‌ رێوره‌سمی كۆتاییهێنان به‌ هه‌ڵمه‌تی ١٦رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ری كرد كه‌ هه‌موو ساڵێك له‌ ١٠ كانونی یه‌كه‌مدا كۆتایی پێدێت و هه‌روه‌ها بۆ به‌رزراگرتنی رۆڵی گه‌نجیش له‌ گه‌شه‌دان به‌ مافه‌كانی مرۆڤ.

وێڕای ده‌ستخۆشیكردنیشی له‌ ستراتیژی نیشتمانیی عیراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ری و هاندانی به‌هێزكردنی چوارچێوه‌ی نیشتمانی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ری، خاتو ئالیس وتی "له‌ راستیدا، له‌ عیراق، كه‌لتوری جیاكاری دژی ژنان و هه‌روه‌ها كاره‌ساته‌ پڕئازاره‌كانی ساڵانێكی زۆری شه‌ڕ له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا‌ بوونه‌ مایه‌ی هێنانی توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ری بۆ ژنان و كچان، به‌تایبه‌تیش بێهێزه‌كان.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، وه‌ك به‌شێك له‌و‌ هه‌ڵمه‌ته‌ ١٦رۆژییه‌ش، نوسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی یونامی، راهێنانێكی له‌ژێر ناونیشانی "پێشگرتن و به‌هاناوه‌چوونی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ری" بۆ كارمه‌ندانی "به‌شی پاراستنی خێزان" بۆ پۆلیسی و چالاكوانانی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی كه‌ركوك ئه‌نجامدا. له‌به‌ر رۆشنایی سه‌رباسه‌كه‌ی ئه‌مساڵی‌ "گه‌نجان پشتگیری له‌ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن"دا، ده‌نگ و هه‌وڵه‌كانی گه‌نجانی عیراق بۆ دروستكردنی ئاینده‌یه‌كی بێ توندوتیژیی جێنده‌ری زۆر گرنگه‌. لای خۆشییه‌وه‌، له‌ كردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كه‌ی‌ به‌غدادا، دانیللێ بێڵ، به‌رپرسی نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی، وتی كه‌ سه‌رباسه‌كه‌ی رۆژی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌مساڵ به‌ ته‌واوی له‌گه‌ڵ عیراقدا گونجاوه‌. "ئه‌م چالاكییه‌ بۆ ئاهه‌نگگێڕانه‌ به‌ توانای گه‌نج له‌ عیراقدا و هه‌روه‌ك چۆن هاندانی گفتوگۆی بنیاتنه‌رانه‌شه‌ له‌سه‌ر پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ.

له‌ به‌سڕه‌ش، نوسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی یونامی توانی ٥٠ گه‌نج كۆبكاته‌وه‌ كه‌ نوێنه‌رانی كه‌مینه‌ ئاینییه‌كان و داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤ و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بوون بۆ ئاهه‌نگگێڕان به‌ رۆڵی گه‌نج و وزه‌ ئاوێته‌بووه‌كان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ سروشپێدان بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتر. به‌شداربووان تاوتوێی رۆڵی گه‌نجانیان كرد له‌ پشتگیریكردن له‌ مافه‌كانی مرۆڤ.

له‌ نه‌ینه‌واش، نوسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی یونامی كۆمه‌ڵێك داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤی له‌ نووسینگه‌ تازه‌ دروستكراوه‌كه‌ی یونامیدا كۆكرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی مێزگردێكیش بۆ تاوتوێكردنی ئاڵنگارییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ كاركردن له‌ كه‌شێكی مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها كاری داكۆكێكارانی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وادا.
یونامی پشتیگریی خۆی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی عیراق دووپات ده‌كاته‌وه‌ له‌ خواسته‌كانیان بۆ فه‌راهه‌مكردنی ته‌واوی مافی مرۆڤ و ئازادییه‌ بنچینه‌ییه‌كان هه‌روه‌ك له‌ "جاڕنامه‌ی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ"دا هاتووه‌.


****************
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١