له ٣ی ئاداردا، به ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی و راوێژكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پێش‌گرتن له كۆمه‌ڵكوژی و راسپێردراوی جیهانی بۆ قسه‌ی ناشیرین، ئاده‌ما دینگ، نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی له چالاكییه‌كدا نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی عیراق و راگه‌یاندن و رێكخراوه‌كانی یاسا و نوێنه‌رانی پێكهاته جۆراوجۆره‌كانی كۆكرده‌وه به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی تێروته‌سه‌لانه‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی كه وتاری رقوكیناوی بۆ كۆمه‌ڵگای ده‌هێنێت. به‌شداربووان تاوتوێی هۆكاره كه‌لتوری و میراتییه‌كانی رابردوویان كرد به شه‌ڕه‌كانی ئه‌مدواییه و كاره تیرۆریستییه‌كان و شێوازه‌كانی جیاكاری و یاساكانی ئێستاشه‌وه. ئه‌وان چه‌ند پێشنیارێكیان سه‌باره‌ت به ئاوڕدانه‌وه له‌م دیارده‌یه خسته‌ڕوو. له‌م بواره‌شدا، رۆڵی رێكخهرانهی "دەستەی راگه‌یاندن و په‌یوندییه‌كان" و به‌هاناوه‌چوونی یاساییانه‌ی دادگاكان به زه‌قی خرایه‌ڕوو و هه‌مووشیان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه ئه‌م به‌رپرسیارییه‌ی پێشپێگرتن به وتاری رقوكیناوی و ئه‌نجامدانی كاری یاساییانه بۆی له ماڵه‌کان و هۆڵه‌كانی خوێندن و ژووره‌كانی هه‌واڵ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و شوێنه ئاینییه‌كان و شوێنه گشتییه‌كانی تردا پێویستی به كاری هاوبه‌شانه هه‌یه.
یاریده‌ده‌ری به‌ڕێز ئه‌وه‌شی بیر ئاماده‌بووان هێنایه‌وه كه "وریایی ناوخۆیی" باجێك بوو كه ئازادی دای و ههمووكهسیش پێویسته له دژایه‌تی كردنی وتاری رقوكیناوی هه‌ر به وریایی بمێنێته‌وه. ئه‌و هه‌روه‌ها داوای له هه‌موو عیراقییه‌كانیش كرد كه دژی رق و كینه و جیاكاری و توندڕه‌ویی توندوتیژانه یه‌كڕیز و یه‌كگرتووبن.