هەینی, 20 ئازار 2020 17:16

پەیامی جینن ‌هێنیس-پلاسخارتی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە بۆنەی نەورۆزەوە گرنگ

نەورۆز کاتی نوێبوونەوە و ئاهەنگ گێڕانی میژوو و ناسنامەیە بۆ کوردەکان و چەندین گەلی تر لە سەرتاسەری جیهان ، ئەم ساڵ لە ساتە وەختێکی تایبەت و تژێ بە ئالنگارییەکان دێتەوە.

خانەوادەو هاوڕێیان ئاساییانە لەگەڵ یەکتری کۆدەبوونەوە و بە ڕەنگاوڕەنگی ئاهەنگیان دەگێڕاو بەخێرهاتنی بەهاریان دەکرد. ئەمساڵ لە ماڵەکانەوە یادی ئەم ڕۆژە دەکەینەوە چونکە رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تەنها بە هاوکاری تەواوی هەموو تاکێک دەکرێت.

هیوای نەورۆزێکی خۆشتان بۆ دەخوازم ، با هەموومان بە تیشکی بەهار هیوا بدۆزینەوە: بدرەوشێتەوە بۆ نەوە و کۆمەڵگا و سنوورەکان و ئاشتی و تەندروستی و یەکڕیزی بەدوای خۆی بێنێ .

نەورۆزتان پیرۆز بێت

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.