سێ شەممە, 31 ئازار 2020 13:51

ئەو رێگە چارانەی کە پێویستە کۆمەڵگا بیگرێتە بەر بۆ گەڕانەوەیەکی جێگر بۆ ئەو ئاوارانەی کە هەست بە هاوسۆزیان دەکرێت: لێکۆڵینەوەیەکی تایبەت بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ لە عێراق گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

هەولێر — پارێزگای ئەنبار کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای عێراقەوە گەورەترين پارێزگایە لە وڵاتدا لەڕووی ڕووبەرەوە. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤، دەوڵەتى ئيسلامى لە عێراق و شام (داعش) پارێزگای ئەنباری داگیرکرد کە پێشتر لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق دابوو. ئەمەش بووە هۆی هەڵاتنی نزیکەی نيو مليۆن كەس لە ژێر دەسەڵاتی داعش لەنێوان كانوونى دووەم و ئاياری ٢٠١٤دا. وە دووەم شەپۆلى ئاوارەبوون لە ساڵی ٢٠١٦ دا ڕوویدا، كاتێك کە هەڵمەتە سەربازییەکان گەیشتنە ناوچەکە بۆ دەرکردنی داعش.

تا شوباتی ٢٠٢٠، زیاتر لە ١.٤ مليۆن كەس گەڕاونەتەوە بۆ ئەنبار. لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێك گرژو ئاڵۆزی پەیدا ببوو لەنێوان ئەو کەسانە کە لە سەرەتای گەیشتنی داعش بۆ ناوچەکە ڕایانکردووە و ئەوانە كە لە ناوچەکە مابوونەوە، و ئەوانە کە لە پاشان ئاوارە بوون بەهۆی دەستپێکردنی هەڵمەتە سەربازییەکان بۆ وەرگرتنەوەی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی داعش. زۆر لە خێزانەکان کە پاشماوەی گرووپەکان بوون، زۆرجار هەستیان پێ دەكرێت كە پەیوەندیان هەبێت لەگەڵ داعشدا، بێگوێدانە لە هەر پەیوەندییەکی ڕاستەقينە يان هاوسۆزی کە لەگەڵ داعشیان هەبێت.

لێکۆڵینەوەیەکی نوێی ڕێكخراوى نێودەوڵەتیی كۆچ لە عێراق، شيكردنەوەی ئەنجام دا دەربارەی وەڵامدانەوەی شەش كۆمەڵگە لە قەزای فەلوجە سەر بە پارێزگای ئەنبار بۆ گەڕانەوەى ئەندامە ئاوارەکانی كۆمەڵگا کە هەست بە هاوسۆزیان دەکرێت. ناكۆكى داعش بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ كاریگەری هەبووە لەسەر ئەو كۆمەڵگانە، لەوانە سەنتەری سەقڵاویە، ئەلبوشجل، ئەلعەبە، سەنتەری کەرمە، ئەلحەسی وفەحیلات.

لەم بابەتە، بەرێز گێرارد وایت، سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ لە عێراق گوتی، "هێشتا هەندێك لە كۆمەڵگاکان هەست دەکەن کەوا ئەو کەسانەی كە ماونەوە لە ئەنبار لەژێر دەسەڵاتی داعش، یاخود كە خێزانيان هەيە يان پەيوەنديى هۆزییان هەیە لەگەڵ لایەنگرە هەستپێکراوەکان، هاوسۆزی داعشن". هەروەها گوتی، ”زۆربەی ئەو خەڵكانەی کە لە پارێزگای ئەنبارەوە ئاوارە بوون، پاش ئەوەی هەندێك تاكە كەس هەوڵيان دا کە بگەڕێنەوە بۆ شوێنی ڕەسەنی خۆیان، بەڵام دووبارە ئاوارە بوون کاتێك لەلایەن كۆمەڵگاكانيانەوە ڕەتکرانەوە لەبەرهەست پێکردنی هاوسۆزیان".

ئاوارەکان ئەوەى كە ڕەت دەکرێنەوە لەلايەن كۆمەڵگاكانيان توانای گەڕانەوەیان نیە، ئیتر ڕووبەڕووی مەترسى دوور خستنەوە لە كۆمەڵگەكانيان دەبن یاخود مانەوەیان لە ئاوارەبوونی درێژ خایەن. بۆیە ڕەزامەنديى كۆمەڵايەتيى بۆ ئەوانە كە ماوەتنەوە لە ژێر دەسەڵاتی داعش گرنگە، تا ڕێبگرێت لە سكاڵاکانی دواتر و سەرهەڵدانەوەی ناكۆكى تر. لەگەڵ ئەوەشدا، بەبێ زانينى تێڕوانينى قوربانیەکان ئەمە بە دی نایێت.

توێژينەوەكە لە سێ بابەتی سەرەکی دەكۆڵێتەوە: هۆكارن كە بەشدارن بە ئاستێکی بەرز یاخود نزم لە قبوڵکردنەوەی ئەو ئاوارانەی هەست بە هاوسۆزیان دەکرێت، ميكانيزمەکان کە لەلایەن كۆمەڵگاکان داندراوە بۆ بەڕێوەبردنی گەڕانەوە و و بەربەستەکان لە گەڕانەوەى بەردەوامى ئاوارەکان کە هەست بە هاوسۆزیان دەکرێت، سنووردار دەكەن. توێژينەوەكە بەشێك لە كارە فراوانەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ پێك دەهێنێت بۆ پشتگیری کردنی چارەسەريى پتەو بۆ ئاوارەکانی ناوخۆيى لە عێراق.

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە بەشی زانیاری گشتی لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی كۆچ لە عێڕاق:
تەلەفۆن: ٩٦٤٧٥١٤٠٢٢٨١١+، ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

زانیاری زیاتر

  • Agency: IOM
© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.