بەغدا، ٢٨ی تەموزی ٢٠٢٠- وەکو وەڵامێک بۆ ئەو دەنگۆیانەی بڵاوبۆتەوە گوایە جینین هێنیس-پلاسخارت ، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ، لێدوانی دەربارەی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییە پێشکەش ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە،
نێردەی نەتەوە یەککگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) دووپاتی دەکاتەوە کە نوێنەری تایبەت هیچ ڕاپۆرتێک یاخود لێدوانێکی دەربارەی ئەم خۆپێشاندانانە پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایش نەکردووە. نێردەی یونامی چاودێری بارودۆخەکە دەکات و پشتگیری لە مافەکانی خۆپێشاندەران دەکات لە داواکردنی ئاشتییانەی مافە ڕەواکانیان. ئێستا و هەردەم ئێمە داوای پاراستنی خۆپێشاندەرە ئاشتیخوازەکان دەکەین.
******
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه پهیوهندی بكهن به بهرپرسی نوسینگهی راگهیاندن و تهبێژی (یونامی) بهڕێز سهمیر غهتاس به ئیمێلی
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یان
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یانیش به ژماره تهلهفۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١