هەڵسەنگاندنی ململانێ بۆ پشتیوانی هەوڵەکانی باشترکردنی کاری پۆلیسی ناوخۆیی لە عێراقدا پێشنیارە سەرەکیەکان دەخاتە ڕوو بۆ کەمکردنەوەی هاندەرەکانی ململانێ و برەودان بە هێزەکانی ئاشتی بە جەختکردنەوە سەر دوو پارێزگای عێراق کە ئەنبار و نەینەوان.
ئەمە ڕێبازە جیاوازەکان دەخاتە بەرچاو بۆ خستنەڕووی هاندەرەکانی ململانێ و ناسەقامگیری و پێشنیارەکان دادەنێت بۆ داڕشتنی بەرنامەکانی کاری پۆلیسی ناوخۆیی پتەو و بەردەوام لە عێراقدا.
زێنە عەلی ئەحمەد، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق دەڵێت:" پۆلیسی ناوخۆ ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە دامەزراندن و پێكهێنانی ئاشتی لە عێراقدا، بەتایبەتی لە ساڵانی پاش ململانێی داعشەوە."
هەروەها وتیشی:"هیوادارین ئەم هەڵسەنگاندنە ئامڕازێکی بەسوود بێت بۆ هاوبەشانی نێودەوڵەتی و بڕیاردەرانی ناوخۆیی بۆ داڕشتنی بەرنامەکانی کاری پۆلیسی ناوخۆیی پتەو و بەردەوام کە رەنگدەرەوەی خەمەکانی کۆمەڵگە بێت و برەوپێدەری زیاتری ئاشتی و دادوەری بێت لە عێراقدا. لە ئەنجامدانی ئەم کارەدا، گرنگە ڕۆڵی ژنان زیاد بکرێت و برەوی پێبدرێت لە کاری پۆلیسیدا و گەشتنی ژنان و کچان باشتر بکرێت بە خزمەتگوزاریەکانی پۆلیسی ناوخۆدا."
هەڵسەنگاندنی ململانێ پەرەیپێدرا لەژێر بەرنامەی چاکسازی کەرتی ئاسایش و سەروەری یاسا سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق بە بەخشینێکی باشی حکومەتی هۆڵەنداوە.
ئەم ئەنجامی هەڵسەنگاندنانە بەردەستن بە زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی لە ئینتەرنێتدا.
بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:
فەی داوود، ڕاوێژكاری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان،
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
، 964781976460+