پێنج شەممە, 30 تەمموز 2020 17:48

پەیامی جێنین هێنیس-پلاسخارتی نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە گرنگ

جەژنی قوربان لەڕووی نەریتەوە کاتی بەزەیی پێداهاتنه‌وه‌ و چاکەکردن و ئاهەنگ گێڕانە لەگەڵ خێزان و برادەراندا. بەداخەوه جەژنی ئەمساڵ هاوکاتە لە گەڵ پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید ١٩) کە نەک هەر هەموومانی گرفتار کردووە بەڵکوو بووەتە مایەی زیاتر ئاڵۆزکردنی ئاڵنگارییە ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانیش.



بەڵام پێویستە کۆڵ نەدەین و زیاتر هەنگاو بنێین. هەروەها پێویستە گەشبینیش بین کە رۆژانی گەشترمان لەپێشە.

ئێمە دەتوانین بەهۆی دانبەخۆداگرتن و گەشبینی و بەرپرسیارییەوە بە ئەرکی سەر شانی خۆمان هەستین به‌ڵام له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كانه‌وه‌.

لە ڕاستیدا، جەژنی قوربان هەلێکیشە بۆ رەنگدانەوەی ئەو قوربانییانەی کە ئێمە هەموومان لە شەڕی ئەم پەتایەدا پێشکەشمان کردوون بە تایبەتیش کارکەره‌ جه‌ربه‌زه‌كانی بواری تەندروستی.

دەبا بە گیانی بەزەیی و بەخشندەییەوە بیر لە خەڵکی لێقەوماو و ئاوارە یان ئەو کۆستکەوتووانە بکەینەوە کە ئازیزانیان لەدەستداوە.

دەبا هیوای ئاشتی و لەشساغی و ئایندەی باشتر بۆ یەکتر بخوازین.

جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.