شەممە, 01 ئاب 2020 03:08

یەکێتیی ئەوروپا پشتگیریی پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی دەکات بە کۆمەکێکی ژیان ڕزگارکەر بۆ خێزانە لاوازەکان لە عێراق گرنگ

بەغداد – یەکێتیی ئەوروپا کۆمەکێکی نوێی بە بڕی 5 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشکرد بە پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی (WFP) سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کە یارمەتییدەر دەبێت لە پێشکەشکردنی یارمەتیی خۆراکیی بۆ خێزانە عێراقیی و سورییە نەدارەكان بە درێژایی شەش مانگ وەك بەشێك لە وەڵامدانەوەی WFP بۆ پەتای کۆرۆنای نوێ (کۆڤید – 19).

لە عێراق ، پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی مەودای چالاکییەکانی فراوانتر کردووە بۆ یارمەتییدان لە وەڵامدانەوەی پێداویستییە خۆراکییەکانی 76.000 پەنابەری سوریی و 280.000 ئاوارەی عێراقیی نەداردا کە لە خێوەتگە -کامپەکاندا دەژین لە سەرتاسەری وڵاتدا و ئەوانەی کە پێداویستییەکانیان زیاتر بووە بە هۆی ئەو پەتا جیهانییەوە.

کۆمیسیاری ئەوروپیی بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەکان ، يانيز لينارزيچ وتی " پشتگیریی یەکێتیی ئەوروپا یارمەتییدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی ئەو زەبرەی کە باری لەناکاوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە خێزانە نەدارەكانی داوە لە عێراق ، بە تایبەتیی ئاوارەکان و پەنابەرانی سوریی کە بەشێوەی ئاسایی پشتدەبەستن بە کرێی ڕۆژانەکان بۆ بژێویی ژیانیان". ئەوەشی وت کە " لەم ساتە وەختە دژوارانەدا ، پێویستە لەسەرمان هاوکاریی بگەیەنینە ئەوانەی بە بێ پارێزگاریی جێهێڵراون و پەرۆش بین بۆ گەیاندنی کۆمەکە مرۆییەکان پێیان".

پەنابەران و ئاوارە عێراقییەکان لە نێو ئەوانەدان کە هەرە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە لەم قەیرانە بەردەوامە ، بەجۆرێك زۆرێك لە خێزانەکان پشتدەبەستن بە کرێکاریی لابەلا و لە کوێرەوەرییدان لە بەڕێکردنی ژیانیان بە داهاتێکی کەم یان بەبێ داهات. ئەوان لە ئێستادا بەشێوەیەکی نیمچە تەواوەتیی پشتدەبەستن بە پشتگیریی مرۆیی.

کۆمەکەکەی یەکێتیی ئەوروپا لە کاتێکی چارەنووسسازدا دێت و یارمەتیی پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی دەدات لە دابینکردنی حەواڵەی نەختینەیی مانگانە لە ڕێی مۆبایل یان " کۆبۆنە ئەلکترۆنییەکان"ـەوە لەسەر کارتە تۆمارکراوەکان ، کە کەسەکان دەتوانن کڕینی پێ ئەنجامبدەن لە فرۆشگەکانی بابەتە خۆراکییەکان لە کامپەکاندا.

عەبدولڕەحمان مێیگاگ ، نوێنەری پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی لە عێراق وتی " یەکێتیی ئەوروپا هاوبەشێکی هەمیشەیی پرۆگرامی خۆراکی جیهانییە و ڕێوشوێنگەلی گرتۆتەبەر بۆ یارمەتییدان لە هاوکارییکردنی خێزانە ئاوارە و پەنابەرەکاندا کە ئێستا ڕووبەڕووی هەڕەشەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئاڵنگارییەکانی هەنووکە دەبنەوە". هەروەها وتی " سوپاسی یەکێتیی ئەوروپا دەکەین بۆ ئەم بەشدارییە مرۆییە بەخشندانەیە و بۆ یارمەتییدانی ئاوارە عێراقییەکان و پەنابەرە سورییەکان لەم ساتەوەختە پڕلە پێویستییەدا" .

پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی بەردەوامە لەسەر پێشەنگبوون لە " پێدانە نا نەختینەییەکان" کە داهێنراون لە کامپەکاندا لە دیالە و نەینەوا و سەلاحەدین ، وەك ڕێکارێکی خۆپارێزیی دیکە لە کۆڤید-19 ، بەوشێوەیەی کە خێزانەکان دەتوانن خۆراکیان پێ بکڕن لە فرۆشگەکانی کامپەکاندا بە بەکارهێنانی مۆبایلەکانیان. لە هەمان کاتیشدا، پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی لەوپەڕی ئامادەییدایە بۆ پێشکەشکردنی سەبەتە خۆراکییە ئامادەکان بۆ خواردن یان " بەشە خۆراکی وەڵامدانەوەی دەستبەجێ" ئەگەر هاتوو دابینکارییەکان بۆ بازاڕەکانی خۆراك ڕاگیران. سەبەتەکانی باری لەناکاو پێداویستییە خۆراکییەکان پڕدەکەنەوە بۆ خێزانێكی پێکهاتوو لە پێنج کەس بۆ ماوەی سێ ڕۆژ.

# # #

پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان گەورەترین ڕێکخراوی مرۆییە لە جیهاندا بۆ ڕزگارکردنی ژیان لە کاتەکانی باری نائاسایی و بنیاتنانی خۆشگوزەرانیی و پشتیوانیی داهاتوویەکی بەردەوام بۆ ئەو کەسانەی لە چاکبوونەوەدان لە ململانێکان و کارەساتەکان و کاریگەریەکانی گۆڕانی کەش و هەوا.

ئاگاداری کارەکانمان بن لەسەر ماڵپەڕی تویتەر Twitter
@WFP_Iraq @wfp_mena @wfpgovts

بۆ زانیاریی زیاتر تکایە پەیوەندیی بکەن لە ڕێی ( ناونیشانی پۆستی ئەلکترۆنیی : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. :):
شارون رابوز ، پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی ، +44 7958 958 959 ، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. .

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.