چوار شەممە, 21 تشرینی یەکەم 2020 00:00

كۆنفڕانسێك تیشك دەخاتە سەر گرنگی بەدەستهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام بۆ چاكبوونەوە لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا گرنگ

بەغدا، 21ى تشرینی یەکەم، 2020- ئاستگەنگ و دەرفەتەکانی بەدەستهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام لە هەڵومەرجی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا تەوەر و بابەتی سەرەکیی کۆنفرانسێکی دوو ڕۆژی بوو کە لەلایەن وەزارەتی پلاندانان و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق ڕێکخرابوو.

ئەم کۆنفرانسە کە لە پێنجەمین ساڵیادی لەخۆگرتنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامدا بەسترا، دەرفەتێکی ڕەخساند بۆ گفتوگۆیەکى بنیادنەرانە لە نێوان هاوبەشانی پەرەپێدان، و لە وەزارەتەكان و دامەزراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و زانکۆکان و کەرتی تایبەت و کۆمەڵانی گەنجان بۆ پێکەوە کارکردن و ئاڵوگۆڕکردنی بیرۆکەکان و دەستنیشانکردنی دەرفەتەکان بۆ عێراق، بەمەبەستى پەرەپێدانى ئەجێندایەکى شکۆخواز بۆ ئامانجەكانی پەرەپێدان بەردەوام.
لە جیهاندا، پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆتە هۆی قەیرانێكی جیهانی و كاریگەریكی یەكجار زۆری هەبووە لە سەر بواری ئابووریی و پەرەپێدانی مرۆییدا. و عێراقیش لەم كاریگەریە بێبەش نەبووە، بەڵكو وڵاتەكە زیانی بەركەوتووە بەهۆیی هەردوو كاریگەری قەیرانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینەی نرخی نەوتەوە.
و هەر لەبەر ئەمەش لەوانیە ئەم بارودۆخە ناهەموارە كاریگەریەكی زیاتر جێبهێڵێت لەسەر ئەو چین و توێژانەی كە فەرامۆشكراون، كە لە نێوانیان ئافرەتان و بەساڵاچوان و کەمئەندامان و ئاوارەکان و ئەوانەی لە کامپەکاندا دەژین. ئەمە وادەکات پێویست بێت لە یادمان بێت کە ئەجێندای 2030 داوا دەکات کە کەس پشتگوێ نەخرێت. بەوەی تەنها دە ساڵ ماوە بۆ بەدەستهێنانی ئەجێنداکە، ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام بۆ ئەمڕۆکە زیاد لە هەموو کاتێکی تر گرنگترە چونکە مەبەستیان گۆڕینی ئەو سیستەمانەیە کە خۆشگوزەرانی دەخەنە مەترسیەوە و بەردەوامى بە دۆخناسکى دەدەن.
نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، زێنە عەلی ئەحمەد گوتی:" ئەم چەند مانگەی پێشوو دەرفەتێکی پێداین بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان و هاوبەشەکانی ترمان لە کەرتەکانی تردا کە دووبارە بیر بکەینەوە و لێکۆڵینەوە بکەین لەوەی "دۆخی ئاسایی نوێ" چۆن دەبێت پاش پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا".
هەروەها گوتیشی "دەبێت ئێمە هەمووان پێكەوە بە شێوەیەكی هەماهەنگیرانە و بەهێز كاربكەین لە پێناوە پیشتگیركردن لە ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام لە عێراقدا، و بۆ ئەوەی ڕێگە بگرین لەهەر پاشەكشەیەك لە بواری پەرەپێداندا، و لەگەڵ ئەمەشدا بتوانین پارێزگاریی بكەین لەو بەرپێشچوونەوی كە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا وەدەستهاتووە."

### ### ###

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان ڕێکخراوی سەرەکیە لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا كە هەوڵ و كۆشش دەكات بۆ کۆتایی هێنان بە نادادپەروەرى و هەژاری و نایەکسانی و گۆڕانکاریەكان لە کەشوهەوادا. بە کارکردنمان لە تۆڕێکی فراوانی شارەزایان وهاوبەشاندا لە 170 وڵاتدا، ئێمە یارمەتیدەرین لە بنیادنانی چارەسەری یەکخراو و ماوە درێژ بۆ خەڵكی و هەسارەکەشمان.
زیاتر بزانە لەڕێی ماڵپەرەكەمان iq.undp.org يان فۆلۆومان بكەن لە @UNDPinIraq.

بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:
موحەمەد ئەلبەهبەهانی، ڕاوێژكاری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
مۆبایل: 9647704399222+

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.