به‌درێژایی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌و كه‌مینانه‌ی كه هه‌زاران ساڵه له موسڵ و پارێزگای نه‌ینه‌وادا ده‌ژیه‌ن كه‌وتوونه‌ته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆی چه‌وساندنه‌وه له‌لایه‌ن داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) وگرووپه چه‌كداره وابهستهكانیهوه. له ئه‌نجامدا، ده‌یان هه‌زار له ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییانه ناچاربوون شاره‌كه‌یان جێبهێڵن تووشی ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌یی ببن و له هه‌مانكاتیشدا چه‌ندانی تر یان رفێندراون و یانیش له‌سێداره‌دراون.
به‌ڕێز سكرتێری گشتی ئه‌وه‌ش دووباره ده‌كاته‌وه كه هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی داڕێژراو دژی هه‌ر هه‌ر تاكێك یان توێژێكی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به‌هۆی نه‌ته‌وه یان ئایینه‌وه به تاوانی دژه مرۆڤایه‌تی هه‌ژمار ده‌كرێت و به‌مه‌ش ئه‌نجامده‌ران پێویسته دادگایی بكرێن . پێویسته هه‌موو گرووپه چه‌كداره‌كان، به داعش و گرووپه چه‌كداره وابهستهكانیشیهوه، پابه‌ندی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بن و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆیان بپارێزن.
به‌ڕێزی له‌كوتاییدا وتی كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ، به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌هاناوه‌چوونی به‌په‌له بۆ ئاواره‌كانی ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئێستا و ئاواره‌كانی هه‌ڕه‌شه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر گرووپه كه‌مینه‌كان چڕ ده‌كاته‌وه.
نیورك
٢٠ی ته‌موزی ٢٠١٤