سێ شەممە, 12 ئاب 2014 10:13

راگه‌یاندنی وته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی سیاسیی عیراق

نیۆیۆرك ١١ی ئابی ٢٠١٤ : سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ده‌ستخۆشی له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ عیراق ده‌كات و ستایشی سه‌رۆك كۆماری عیراق، د. فوئاد مه‌عسوم، یش ده‌كات بۆ راسپاردنی د. حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی تازه‌ به‌گوێره‌ی ده‌ستوری عیراق. ئه‌و هه‌روه‌ها داوای له‌ د. عه‌بادی سه‌رۆك و ه‌زیری ده‌ستنیشانكراویش كرد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی بنكه‌فراوان، كه‌ له‌لایه‌ن گشت پێكهاته‌كانی عیراقه‌وه‌ په‌سند بكرێت، به‌گوێره‌ی كاتبه‌ندیی ده‌ستوری.  

 

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌، به‌ڕێز سكرتێری گشتی نیگه‌رانه‌ له‌ هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش  (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام) كه‌ ره‌نگه‌ وڵاته‌كه‌ به‌ره‌و هه‌ڵدێری زیاتر به‌رن. ئه‌و به‌توندی داوا له‌ گشت پارته‌ سیاسییه‌كانی عیراق و لایه‌نگرانیان ده‌كات كه‌ له‌به‌ر رۆشنایی ده‌ستوردا هیمنی بپارێزن و رێزیش له‌ پرۆسه‌ی سیاسی بگرن. له‌راستیدا، خه‌ڵكی عیراق شایانی ئه‌وه‌ن كه‌ به‌ خۆشی و ئارامی له‌ وڵاتێكی سه‌قامگیردا بژیه‌ن كه‌ تێیدا هه‌موو لایه‌نه‌كانی عیراق به‌ كه‌مینه‌ ئاینی و ئێتنییه‌كانیشه‌وه‌، به‌شداری بكه‌ن و به‌ ئی خۆیان بزانن. 

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.