ئەم پەڕەیە چاپ بکە
یەک شەممە, 17 ئاب 2014 10:03

نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستخۆشی له‌ هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران مالیكی ده‌كات له‌ راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌

به‌غداد، ١٤ی ئابی ٢٠١٤:- ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ ده‌ستخۆشی له‌ بڕیاره‌كه‌ی نوری مالیكی كرد بۆ پشتگیریكردنی له‌ بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار فوئاد مه‌عسوم له‌ ده‌ستنیشانكردنی د. حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی تازه‌. 

 

به‌ڕێز ملادینۆڤ له‌مباره‌وه‌ وتی "بڕیاره‌كه‌ی به‌ڕێز مالیكی بۆ پشتگیریكردنی له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی تازه‌ بێ دواكه‌وتنی زیاتر نیشانده‌ری  وڵاتویستی و  پابه‌ندییه‌تی‌ به‌ پرۆسه‌ی دیموكراسی و ده‌ستووره‌وه‌. له‌راستیدا ئه‌مه‌ رووداوێكی گه‌وره‌ی تره‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ وڵاتێك كه‌ به‌ چه‌ندان توندوتیژی و شه‌ڕی خوێناویداتێپه‌ڕیوه‌". 

ئه‌و زیاتر وتی "من داوا له‌ گشت قه‌واره‌ سیاسییه‌كانی په‌رله‌مان و خه‌ڵكی عیراق ده‌كه‌م كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ كار بكه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی یه‌كڕیزیی وڵات و به‌گژاچوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر و شه‌ڕی تایه‌فی و لێكترازان". 

ئه‌و له‌كۆتاییدا وتیشی "من سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیران مالیكی ده‌كه‌م بۆ پشتگیریی به‌رده‌وامی له‌ كاره‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌درێژای ساڵانی رابردوو و به‌هیوای درێژه‌دان به‌كاركردنیشم له‌گه‌ڵی له‌ داهاتوودا".