ئەم پەڕەیە چاپ بکە
دوو شەممە, 11 ئاب 2014 03:00

نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان داوا ده‌كات رێز له‌ به‌رپرسیاریی ده‌ستووری سه‌رۆك كۆماری عیراق بگیرێت

به‌غداد، ١١ی ئابی ٢٠١٤:-  نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ نیگه‌رانی زۆری خۆی سه‌باره‌ت به‌ پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی عیراق ده‌رده‌بڕێت و داواشی له‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان كرد كه‌ رێز له‌ به‌رپرسیاریی ده‌ستووری سه‌رۆك كۆمار بگرن. 

 

به‌ڕێز ملادینۆڤ وتی "به‌ڕێز فوئاد مه‌عسومی سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌ركی خۆی به‌ گوێره‌ی ده‌ستووری عیراق و پرۆسه‌ی دیموكراسی جێبه‌جێ ده‌كات ". 

ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی "من دڵنیام كه‌ ئه‌و به‌گوێره‌ی پابه‌ندیی ده‌ستوری گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ راده‌سپێرێت  بۆ ده‌ستنیشانكردنی به‌ربژارێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران  كه‌ بتوانێت حكومه‌تێكی بنكه‌فراوان وا دروست بكات كه‌ ببێته‌ مایه‌ی ره‌زامه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق به‌ڵام،  له‌ راستیدا، بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كام قه‌واره‌ گه‌وره‌ترینیانه‌‌ ئه‌ركی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانه‌". 

ئه‌و هه‌وره‌ها دانبه‌خۆداگرتنی له‌‌ عیراقییه‌كانیش كرد له‌م كاته‌ ناسكه‌ی ئێستادا وهره‌وك چۆن داوای له‌ هێزه‌كانی ئاسایشیش كرد كه‌ خۆیان له‌و كارانه‌ دوور بگرن كه‌ بۆنی ده‌ستوه‌ردان له‌ گواستنه‌وه‌ی دیموكراسییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی لێ دێت.