شەممە, 09 ئاب 2014 03:00

راگه‌یاندنی وته‌بێژی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی عیراق

نیویۆرك ٩ی ئابی ٢٠١٤ : سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان زۆر نیگه‌رانه‌ سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی مرۆیی و ئاسایشی عیراق. نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییش به‌ چڕی چاودێری پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی عیراق ده‌كه‌ن. 

 

به‌ڕێز سكرتێری گشتی داوا له‌ گشت لایه‌نه‌ عیراقییه‌ ده‌كات بۆ پابه‌ندبوونیان به‌ دواواده‌ی ده‌ستوری سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیران. ئه‌و هه‌روه‌ها داوای په‌نابردن بۆ ژێری و لێكدانه‌وه‌ش ده‌كات و هانی هه‌موو سه‌ركرده‌كانیش ده‌دات بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی بنكه‌فراوان كه‌ بتوانێت هه‌موو وڵات له‌ روبه‌رووبونه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌كانی داعش  (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام) به‌شێوه‌یه‌ك به‌گه‌ڕبخات كه‌ ببێته‌ مایه‌ی سه‌قامگیری و ئاسایش بۆ ته‌واوی وڵات. 

 

 

 

 

 

 

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.