به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كانیش، نزیكه‌ی ٢٠٠ هه‌زار خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كه زۆربه‌یان ئێزیدین به‌ره‌و شاخی سنجاڕ هه‌ڵهاتوون و له ره‌وشێكی زۆر دژواردان و زۆر پێویستیشیان به پێداویستیی به‌په‌له‌ی بنه‌ڕه‌تیی وه‌ك ئاو و خواردن و ده‌رمان هه‌یه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه، وا باس ده‌كرێت كه چه‌ندان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی تریش كه ژماره‌كه‌یان نه‌زانراوه به‌ره‌و شاره‌كانی دهۆك و زاخۆی هه‌رێمی كوردستانی عیراق هه‌ڵهاتوون.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان نیگه‌رانی زۆری سه‌باره‌ت به سه‌لامه‌تیی ئه‌و مه‌ده‌نییانه هه‌یه به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی كه له شاخی سنجاڕ به‌هۆی گه‌مارۆدانی چه‌كدارانی داعشه‌وه گیریان خواردووه .
له‌مباره‌و نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ وتی "كاره‌ساتێكی مرۆیی له سنجاڕ به‌ڕێوه‌یه. حكومه‌تی به‌غداد و هه‌رێمی كوردستانی پێویسته زۆر به‌په‌له هاوكارییه ئاسایشییه‌كانیان سه‌رله‌نوێ ببوژێننه‌وه بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانه‌دا. من داوا له هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و هاوبهشكاره جیهانییه‌كانیش ده‌كه‌م بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تیی مرۆیی رزگاركه‌ر. من هه‌روه‌ها داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كه‌م بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ئه‌و مه‌ده‌نییانه‌ی كه له‌ده‌ست توندوتیژی هه‌ڵاتوون ئاسانكاریی بۆ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان بۆكراوه له پێناو گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی و پاراستنیان".
هه‌ر به‌م هۆیه‌وه، ئه‌مڕۆ جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق جۆرجی بوستین له‌گه‌ڵ فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆماری عیراق، به‌ڕێز فوئاد مه‌عسوم، كۆبۆوه نیگه‌رانیی خۆشی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به بارودۆخی كه‌مینه‌كان دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناوچه‌یه‌كی زۆری گرنگی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام )ه‌وه. ئه‌و به‌هانه‌وه‌چوونی خه‌ڵكی ده‌ربه‌ده‌ری به ئه‌ركی هه‌موو عیراقییه‌كانی ناوبرد. لای خۆشییه‌وه، به‌ڕێز سه‌رۆك كۆماریش به‌هه‌مان شێوه نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی كه‌مینه‌ی یه‌زیدی ده‌ربڕی.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و راستییه ده‌كاته‌وه كه یاسای نێوده‌وڵه‌تی هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئێستا پابه‌ند ده‌كات بۆ پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به هاوكاریی مرۆیی.