ئەم پەڕەیە چاپ بکە
دوو شەممە, 07 تەمموز 2014 03:00

نێرده‌ی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان داوای رێككه‌وتنی به‌په‌له‌ له‌ پارته‌ سیاسییه‌كان ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان

به‌غداد/٧ی ته‌موزی ٢٠١٤:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ چه‌ندان كۆبونه‌وه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ عیراقییه‌كان ئه‌نجامدا و هانی هه‌موو لایه‌نه‌كانیشی دا بۆ پابه‌ندبوون به‌ چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی له‌سه‌ر بنه‌مای  ده‌ستوور بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بتوانێت به‌ زوویی كۆببێته‌وه‌.  

 

به‌ڕێز ملادینۆڤ وتی "من چه‌ندان دڵنیاییكردنه‌وه‌م له‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌ عیراقییه‌كانه‌و پێگه‌یشتووه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاره‌زوویان بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا. سه‌باره‌ت به‌ دوایین گفتوگۆش لسیته‌كانی ناو په‌رله‌مان پێویسته‌ رۆژه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی كاتبه‌ندیی ده‌ستووریی رێگه‌پێدراودا سنووردار بكه‌ن و كاریش بۆ دامه‌زراندنه‌ پێویسته‌كان بكه‌ن. یه‌كه‌م هه‌نگاویش به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ست پێده‌كات كه‌ پێویسته‌ بێ دواكه‌وتن ئه‌نجام بدرێت. خه‌ڵكی عیراق و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری ره‌وشه‌كه‌ ده‌كه‌ن".