یەک شەممە, 08 کانونی یەکەم 2013 03:00

پێداچوونه‌وه‌ی ده‌وریی گشتی: ئامڕازێك بۆ باشكردنی دۆخی مافی مرۆڤ له‌ عیراق گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 
پێداچوونه‌وه‌ی ده‌وریی گشتی: ئامڕازێك بۆ باشكردنی دۆخی مافی مرۆڤ له‌ عیراق وێنه‌: راگه‌یاندنی یونامی

نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی و رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان (یۆ ئین دی پی ) سه‌كۆیكارێكی ٣ رۆژه‌یان ئه‌نجامدا وه‌ك خۆئاماده‌كردنێك بۆ پێداچونه‌وه‌ی ده‌وریی گشتیی داهاتوو ( یو پی ئاڕ) له‌ ٢٠١٤دا.  

 

ئه‌مه‌ دووه‌م بوو له‌و زنجیره‌ كۆبوونه‌وانه‌ی كه‌ بۆ یه‌كه‌وه‌ كۆكردنه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌نجام ده‌درێت و یه‌كه‌م جاریشه‌ كه‌ تێیدا ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری بكه‌ن. له‌ راستیدا، ئه‌م دوو ده‌زگایه‌ی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر یه‌كخستنی هه‌نگاوه‌كانیان بۆ پێشكه‌شكردنی راپۆرتێكی گشتگر سه‌باره‌ت به‌ دۆخی مافی مرۆڤ له‌ عیراقدا رێككه‌وتن. له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌، ئه‌م سه‌كۆیكاره‌ یه‌كه‌م بۆنه‌ش بوو كه‌ تێیدا هاوكاریی فه‌رمی له‌نێوان ئه‌و دوو ده‌زگا مافه‌ مرۆڤییه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت له‌وه‌تی دامه‌زراندنیانه‌وه‌ ٢ ساڵ پێشتر.  

سه‌كۆیكاره‌كه‌ هه‌روه‌ها هه‌لی ئه‌وه‌ی بۆ رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان ره‌خساند بۆ راسته‌وخۆ ده‌ربڕینی نیگه‌رانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌زگاكانی نیشتمانییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌گه‌ڵ پێشنیاركردنی چه‌ندان چاره‌سه‌ر بۆ هاوكاریی چڕوپڕ له‌ ئاینده‌دا. 

به‌رپرسی مافی مرۆڤی یونامی له‌ به‌غداد، دانیلێ رومۆلۆ وتی "مه‌به‌ست له‌م زنجیره‌ سه‌كۆیكارانه‌ یارمه‌تیدانی چالاكوانانی رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌ بۆ چاودێریكردن و هه‌روه‌ها بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه‌ سه‌باره‌ت به‌ مافی مرۆڤ له‌ عیراق روویانداوه‌ چونكه‌ ئه‌م رێكخراوه‌ ناحكومییانه‌ له‌ پێداچوونه‌وه‌ی ده‌وریی گشتیدا (یو پی ئاڕ) له‌به‌ر گرنگی بۆچوون و تێچونه‌كانیان كاركه‌ری گرنگن." 

 

پێداچوونه‌وه‌ی ده‌وریی گشتی (یو پی ئاڕ):

میكانیزمی پێداچوونه‌وه‌ی ده‌وریی گشتی (یو پی ئاڕ)له‌لایه‌ن كۆمیساریای باڵای مافه‌كانی مرۆڤه‌وه‌ له‌ ژێر چاودێری " ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ"دامه‌زراوه‌. ئه‌مه‌ پرۆسه‌یه‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ دبێته‌ مایه‌ ره‌خساندنی هه‌ڵێكیش بۆ هه‌ر وڵاتێك كه‌ كاره‌ ئه‌نجامدراوه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ باشكردنی مافی مرۆڤ بخاته‌ ڕوو له‌ پێناو‌ ئه‌نجامدانی پابه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ مافی مرۆڤ.  

 

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
دواترین دەستکاریکردن لەسەر سێ شەممە, 26 ئاب 2014 15:57
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.