ئەم پەڕەیە چاپ بکە
شەممە, 23 ئاب 2014 03:00

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوای كاری په‌په‌له‌ ده‌كات بۆ پێشگرتن له‌ ئه‌گه‌ری كۆمه‌ڵكوژی عیراقییه‌كان له‌ ئامرلی

به‌غداد، ٢٣ی ئابی ٢٠١٤:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ زۆر نیگه‌رانه‌ سه‌باره‌ت به‌و راپۆرتانه‌ی باس له‌ بارودۆخی نامرۆیی دانیشتوانی شارۆچكه‌ی ئامرلیی باكوری عیراق ده‌كه‌ن كه‌ ماوه‌ی دوو مانگه‌ به‌هۆی ئابڵۆقه‌ی چه‌كدارانی داعش  (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام) ه‌وه‌ به‌ده‌ست بێئاوی و بێ خوراكییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن. 

 

به‌ڕێز ملادینۆڤ له‌مباره‌و وتی "ره‌وشی خه‌ڵكی ئامرلی له‌ بارودۆخێكی دژواردان و پێویستیان به‌ كاری به‌په‌له‌ هه‌یه‌ بۆ پێشگرتن له‌ ئه‌گه‌ری روودانی كۆمه‌ڵكوژی دژی دانیشتوانی ئه‌و شاره‌. ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش  (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام)ه‌وه‌ ئابڵۆقه‌ دراوه‌ و به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كانیش خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ له‌ ره‌وشێكی دژواردان. من به‌ توندی داوا له‌ حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌م كه‌ چی له‌ده‌ستی دێت بیكات بۆ شكاندنی ئه‌و ئابڵۆقه‌یه‌ و دڵنیابوون له‌وه‌ی كه‌ یارمه‌ته‌ مرۆییه‌كانیش ده‌گه‌نه‌ دانیشتوانی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی رێكوپێكیش بۆ شوێنێكی تر ده‌گوازرێنه‌وه. هاوپه‌یمانه‌كانی عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییش پێویسته‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی عیراق كار بكه‌ن بۆ پێشگرتن له‌ كاره‌ساتی مرۆیی".  

ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی "نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌ككانی عیراق چی له‌ده‌ستی دێت ده‌یكات بۆ پشتگیریكردنی له‌ حكومه‌ت و خه‌ڵكی عیراق له‌ سووككردنی كۆژانه‌كانی دانیشتوانی ئه‌و شاره‌".