ئەم پەڕەیە چاپ بکە
سێ شەممە, 01 تەمموز 2014 03:00

یەکێتی ئەوڕوپا ڕایگەیاند کە هاوکاری مرۆیی زیاد دەکات بۆ ئەو هاوڵاتیە عیراقییانەی کە لە دەست توندوتیژیەکان ڕادەکەن

نووسراوە لەلایەن: 

ئەنجوومەنی ئەوڕوپی هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ عیراق بەبڕی پێنج ملیۆن یۆرۆ زیاد دەکات لە دوای ئەوەی کە سەدان هەزار کەس بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام و گروپە چەکدارەکانی تر ئاوارەبوون. بە زیادکردنی ئەم بڕەپاریە، تێکڕای هاوکاری مرۆیی لە ساڵی ٢٠١٤ دەگاتە دوانزە ملیۆن یۆرۆ.  

 

کریستالینا جۆرجێڤا، کۆمیساری هاریکاری نێودەڵەتی و هاوکاری مرۆییی و پاراستنی مەدەنی ڕایگەیاند کە " ئەم لێشاوە توندوتیژییە نوێیە لێکەوتەی زۆر خراپی لەسەر منداڵان و ئافرەتان و پیاوان دەبێت. بڕی پارەی هاوکاری زیاتر دەکرێت سەرباری ئەو ٣ ملیۆن یۆرۆیەی لە مانگی ئادار ڕامگەیاندبوو کاتێک سەردانی بە‌غدا و هەرێمی کوردستانم کرد، چونکە بارودۆخی ئاسایشی وڵاتەکە بەرەو خراپتر دەچێت. ئەم هاوکارییە ناخۆشییەکان کەمتر دەکاتەوە بە دابینکردنی پیداویستی و هاوکاری سەرەتایی. من داوا لەهەموو ئەولایەنانە دەکەم کە لە شەرەکەدا بەشدارن کە هاوڵاتیانی مەدەنی بپارێزن و رێز لە ڕۆڵی کارمەندانی مرۆیی بگرن کە لە بارێکی ترسناک کاردەکەن".  

ئەم لێشاوەی ئاوەرەبووانی بەم دواییە بەهۆی داگیرکردنی شاری موسڵ لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام و هێرشەکانی گرووپە چەکدارەکان درووست بوو کە پارێزگاکانی نەینەوا و سەلاحەددین و دیالە و ئەنباریان کردبووە ئامانج. تا ئێستا نزیکەی نیو ملیۆن کەس لە پارێزگای نەینەوا ئاوارەبوون سەرەڕای ئاوارەبوونی زیاتر لە ٤٠٠٠٠٠ کەس لە شەش مانگی ڕابردووەوە.

سەرتاپای کارەساتە مرۆییەکە هێشتا بەتەواوی ڕوون نیە چونکە زۆرێک لە خێزانە ئاوارەبووەکان لەلای خزموکەسیان ماونەتەوە. چاوەڕوان دەکرێت کە ژمارەی ئاوارەکان روو لە زیادبوون بکات بەهۆی قورسی شەر وپێکدادانەکان. بەشی هاوکاری مرۆیی و پاراستنی مەدەنی لە ئەنجومەنی ئەوروپی خۆی ئامادە دەکات بۆ بەهاناوەچوونی شەپۆڵی نوێی ئاوارەکان بۆ ئەم مەبەستەش ئەو بڕە پارەیە زیادکراوە. 

 

پاشخان:

شاری موسڵ (پارێزگای نەینەوا) کەوتۆتە ژێردەستی گروپە چەکدارە بەرهەڵستکارەکان بە بەشداری دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام. هەموو نەخۆشخانەکانی شاری موسڵ داخراون و ڕیکخراوەکانی مرۆیش شاری موسڵیان جێهێشتووە.

ئێستا قەیرانێکی گەورە بەڕێوەیە و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە کە بە سەدان قوربانی هەیە و خەڵکێکی زۆر ئاوارەبوون. توندوتیژیەکان لە ناوەراست و باکوری عیراق بەردەوامە و بۆتە هۆی زیادبوونی ژمارەی ئاوارە ناوەخۆییەکان. ئامارەکان دەریدەخەن کە لەوەتەی مانگی یەکەوە نزیکەی ٥٠٠٠٠٠ کەس ئاوارەبوون و لەچەند رۆژی رابردووشدا نزیکەی ٣٠٠٠٠٠ ئاوارەی ناوەخۆیی روویان لە شارەکانی هەولێر و دهۆک کردووە. 

ئاژانسەکانی مرۆیی بەردەوام دەبن لە گەیاندنی هاوکاری بۆ خیزانە ئاوارەبووەکان. ئەگەرچی بارودۆخی ئاوارەکان لەو ناوچانە لەم کاتەی ئێستادا جێگیرە، بەڵام نیگەرانی لەوەدایە کە ناوچە کردییەکان لە توانایاندا نەبێت ئەو هەموو ئاوارەیە لە ئەستۆ بگرن، چونکە لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر ئاوارەی شارەکانی ئەنبار و ئاوارە سوریەکان لەو شوێنەن.  

دەربارەی ناوچە کێشە لەسەرەکانی نێوان پارێزگای نەینەوا و پارێزگا کوردیەکانیش لە بازاڕە ناوەخۆییەکاندا کەمی خۆراک و نەبوونی خزمەتگوزاری کارەبا و ئاو بەدی دەکرێت. ئاژانسە مرۆییەکان بەردەوام دەبن لە درووستکردنی خیوەتگای کاتی لە شێخان و خەبات و خۆراک و کەلوپەلی فریاگوزاری دابەش دەکەن. لە ئێستادا کاری هەرە گرنگ بریتیە لە دابین کردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لەو شوێنانەی کە ئاوارەکانی تێدا نیشتەجێن.  

بڕی هاوکاری دارایی ئەنجومەنی ئەوڕوپی بۆ هاریکاری مرۆیی عیراق لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٧ ەوە نزیکەی ١٤٥ ملیۆن یۆرۆ بووە، تیایدا هاوکاری ئاوارە سورییەکانیش دەگرێتەوە. بەرنامەی مرۆیی ئەنجوومەنی ئەوروپی بریتیە لە دابینکردنی پێداویستی ئاوارە عیراقیەکانی ناوەخۆ و ئاوارە عیراقیەکانی ئوردن و لوبنان کە بڕەکەی لە ساڵی ٢٠١٣ دا ٧ ملیۆن یۆرۆ بووە و لە ساڵی ٢٠١٤ش ١٢ ملیۆن یۆرۆ بووە. 

 

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکانە بکە:

دەزگای هاوکاری مرۆییی و پاراستنی مەدەنی سەربە ئەنجومەنی ئەوروپی: http://ec.europa.eu/echo/index_en.htm

 وێبسایتی کۆمیسار جیۆرجێڤا: http://ec.europa.eu/commission_2010-2014/georgieva/index_en.htm

سەنتەری هەماهەنگی بۆ فریاگوزاری

کەسی پەیوەندیدار: 

دێڤد شارۆک:  (003222968909)

ئێرینا نۆڤاکۆڤا: (003222957517)

 ژمارە تەلەفۆنی گشتی: لە ئەورۆپاوە: 0080067891011

 

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI