پێنج شەممە, 28 ئاب 2014 03:00

هاوكاریكردنی ده‌سته‌ڵاتی ناوخۆیی بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی به‌ ئاواره‌ ناوخۆییه‌كان له‌ دهۆك

هه‌ولێر، 28 ئاب: به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان  (UNDP) له‌ عێراق، ئاده‌م عه‌بدولمه‌ولا، ئه‌مڕۆ چاویكه‌وت به‌ پارێزگاری دهۆك، فه‌رهاد ئه‌مین ئه‌تروشی، بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ هاوكاری بۆ ئاواره‌ ناوخۆییه‌كان و ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی پێشوازییان له‌ ئاواره‌كان كردووه‌، وه‌ ڕێككه‌وتنێكی واژۆكرد له‌ گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ژێر زه‌وی بۆ هه‌ڵكه‌ندنی دوو بیری ئاو بۆ خزمه‌تكردنی 1000 ئاواره‌ی ناوخۆیی زیانلێكه‌وتوو له‌ ناوچه‌ی داوودیه‌ له‌ دهۆك.  هه‌روه‌ها سه‌ردانی كامپی ئاواره‌ سوورییه‌كانی له‌ دۆمیز و ئاواره‌ ناوخۆییه‌كانی له‌ ناوچه‌ی شاریا له‌ دهۆك كرد.

 

" به‌هێزكردنی توانای مرۆیی به‌شێكی سه‌ره‌كی كاری UNDP ییه‌، له‌ ڕێگای پشتگیری توانای ده‌سته‌ڵاتی ناوخۆی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌و قه‌یرانه‌ مرۆییه‌ی له‌ ئێستادا ڕوویداوه‌، مه‌به‌ستمانه‌ هه‌ماهه‌نگی بۆ هاوكاری مرۆیی له‌ سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا باشتر بكه‌ین و یارمه‌تی بده‌ین بۆ چاره‌سه‌ری خێرا"  به‌ڕێز عه‌بدولمه‌ولا ووتی. 

هه‌رێمی كوردستان به‌ ته‌نها پێشوازی له‌ ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ی ووڵاتی سووریا ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ده‌بیندرێت زیادبوونی ژماره‌ی ئاواره‌ ناوخۆییه‌كانیشه‌ كه‌ ڕووبه‌ڕِووی قه‌یرانی ئه‌منی بوونه‌ته‌وه‌ له‌ باكوری عێراق. ده‌سته‌ڵاته‌ ناوخۆییه‌كان له‌ دهۆك ڕایانگه‌یاند كه‌ ئێستا زیاتر له‌ 400,000 ئاواره‌ی ناوخۆیی له‌ پارێزگاكه‌ هه‌یه‌، كه‌ له‌ توانای ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی پێشوازییان لێكردون ده‌رچووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پێویستی زیادبوو به‌ خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بده‌نه‌وه‌ وه‌ك ئاوو ئاوه‌ڕۆو كاره‌باو په‌ناگه‌.   

UNDP شه‌ش تانكه‌ری ئاوی گرانی بۆ پاككردنه‌وه‌ دابینكردووه‌، وه‌ دوو تانكه‌ری تریش دابینده‌كات، بۆ پاككردنه‌وه‌ی سیستمی ئاوه‌ڕۆ له‌ 100 قوتابخانه‌ له‌ دهۆك و سمێل كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ی ناوخۆیی له‌ خۆگرتووه‌.  

بارودۆخی گروپه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كان، به‌تایبه‌تی ژنان و گه‌نجان، جێگای نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌. UNDP و هاوبه‌شه‌ جێبه‌جێكاره‌كه‌ی، ڕێكخراوی هاریكار، هاوكاری یاسایی له‌ په‌یوه‌ند به‌ توندوتیژی جێنده‌ری پێشكه‌شده‌كه‌ن به‌ ئاواره‌ سوورییه‌كان له‌ كامپی دۆمیزو ئاواره‌ ناوخۆییه‌كان كه‌ تازه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ناوچه‌ی شاریا. زیاتر له‌ 100 ژن هاوكاری یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونی پێشكه‌شكراوه‌ له‌ مانگی ئابدا.

 

ناونیشانی په‌یوه‌ندی بۆ ڕاگه‌یاندن

مونا لوتففه‌لڵا (كوردی/عه‌ره‌بی)، (مۆبایل) 009647706701730 

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.  

 

شاباز جه‌مال (كوردی/عه‌ره‌بی)، (مۆبایل) 009640770015401003

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.  

 

دنیس جینمۆنۆد (ئینگلیزی)، (مۆبایل)، 009640780044703336 ، 009640751023702131 

 

###  ###  ###

به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (UNDP) هاوبه‌شی ده‌كات له‌ گه‌ڵ خه‌ڵكدا له‌ سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ یارمه‌تیدان به‌ بنیادنانی نه‌ته‌وه‌گه‌لێك كه‌  ڕووبه‌ڕِووی قه‌یرانه‌كان ببێته‌وه‌، وه‌ جۆرێك له‌ گه‌شه‌سه‌ندن بجوڵێنێت و به‌رده‌وامی پێبدات كه‌ ئاستی ژیانی هه‌موو كه‌س باشتر ده‌كات. له‌ 177 ووڵات و ناوچه‌دا كارده‌كات، ئێمه‌ بۆچونی جیهانی و ڕوانینی ناوخۆیی پێشكه‌شده‌كه‌ین بۆ یارمه‌تیدانی تواناسازی ژیان و بنیادنانی نه‌ته‌وه‌گه‌لێكی وه‌ڵامده‌ر. UNDP له‌ عێراقدا ئاماده‌یی هه‌یه‌ له‌ ساڵی 1976 ه‌وه‌. له‌ 2003 ه‌وه‌، كاری كردووه‌ بۆ پشتگیری حكومه‌ت و خه‌ڵك له‌ عێراق بۆ گواستنه‌وه‌یان به‌ره‌وه‌ ڕێككه‌وتن و ئاشتی و جێگیری. UNDP پشتگیری پڕۆژه‌ی بنیادنانه‌وه‌ی فیزیكی فریاگوزاری كردووه‌ و ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ باشتركردنی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، وه‌ك ته‌ندروستی، ئاوو كاره‌با.

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.