ئەم پەڕەیە چاپ بکە
چوار شەممە, 03 ئەیلول 2014 09:31

راگه‌یاندراوێك كه‌ ده‌درێته‌پاڵ وته‌بێژی سكرتێری گشتی سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی شارۆچكه‌ی ئامرلی له‌ عیراق

نیویۆرك  ٢ی ئه‌یلولی ٢٠١٤: به‌ڕێز سكرتێری گشتی ده‌ستخۆشی له‌ شكاندنی گه‌مارۆی سه‌ر شارۆچكه‌ی ئامرلیی عیراق ده‌كات له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی عیراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزی تره‌وه‌ به‌ پاڵپشتی هێرشی ئاسمانیی وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا. له‌ راستیدا شكاندنی ئه‌م گه‌مارۆیه‌ توانی پێش به‌ كاره‌ساتی مرۆیی و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ بگرێت.

جه‌نابی سكرتێر سوپاس و پێزانینی خۆشی ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌كات كه‌ له‌م ئابلۆقه‌ شكاندنه‌ به‌شداربوون له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ش كه‌ یارمه‌تییه‌كانیان له‌رێگه‌ی ئاسمانییه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌ننه‌ لێقه‌وماوان. 

ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له‌ تیمی مرۆیی نه‌ته‌وه‌  یه‌كگرتووه‌كانی عیراق ده‌كات كه‌ سه‌ركه‌وتووانه‌  وبه‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانی و ناوخۆیی یه‌كه‌م بار له‌ زنجیره‌ی یارمه‌تیی رزگاركه‌ری پلانبۆدانراو بگه‌یه‌نێته‌ خه‌ڵك و منداڵانی شارۆچكه‌ی ئامرلی.