به‌رێز ملادینۆڤ له‌مباره‌وه وتی "من هانی سه‌رجه‌م سه‌ركرده سیاسییه‌كان ده‌ده‌م بۆ كۆتاییهێنان به پێكهێنانی حكومه‌ت له چوارچێوه كاتبه‌ندییه دهستووریهكهیدا و هه‌روه‌ها بۆ دڵنیابوونیش له بهشدرایپێكردنی ژنان و كهمینهنهتهوهكان له كابینه‌ی تازه‌دا. له راستیدا، پێكهێنانی كابینه‌ی تازه به‌شێوه‌یه‌كی گشتگرانه كه بتوانێت پشتگیریی نێودهوهڵتی بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات بۆ ئایندهی وڵات زۆر گرنگه".
ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی " هه‌رگیز بێ هه‌بوونی ئێدارهیهكی تازه، كه بتوانێت ببێته مایه‌ی یه‌كڕیزیی وڵات و به‌رده‌وامبوونی پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام)"، هیچ كێشه‌یه‌كی ئاسایشی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، كه به‌رۆكی وڵاتیان گرتووه، چاره‌سه‌ر نابێت.
ئه‌و زیاتر وتیشی "له ئێستادا جیهان سه‌یری بارودۆخی عیراق ده‌كات و بۆ پشتگیریی راسته‌وخۆ له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی تازه له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و ههرهشنای كه خۆیان مه‌ڵاس داوه" ئاماده‌یه.