ئەم پەڕەیە چاپ بکە
شەممە, 13 ئەیلول 2014 03:00

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق ده‌ستخۆشی له‌ بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كات له‌ راگرتنی بۆردومانكردنی ناوچه‌ مه‌ده‌نییه‌كان

به‌غدا، ١٣ی ئه‌یلولی ٢٠١٤:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ ده‌ستخۆشی له‌ بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق، به‌ڕێز حه‌یدەر ئه‌لعه‌بادی، ده‌كات له‌ بڕیاری راگرتنی هێرشی ئاسمانی له‌ ناوچه‌ مه‌ده‌نییه‌كان به‌وانه‌شه‌وه‌ كه‌ تائێستاش له‌ژێر ده‌ستی داعش  (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام)دان له‌گه‌ڵ داواكردنیشی بۆ پاراستنی مه‌ده‌نییه‌كان.  هه‌روه‌ها ستایشی  حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركرده‌ ئاینییه‌كان و خه‌ڵكی خانه‌خوێی كرد بۆ دابینكردنی خواردن و په‌ناگه‌ و خزمه‌تی پزیشكی بۆ خه‌ڵكی لێقه‌وماو و ئاواره‌ ناوخۆییه‌كان. 

 

به‌ڕێز ملادینۆڤ وتیشی "عیراق دووچاری كاره‌ساتی مرۆیی بووه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ زیادبوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ژماره‌ی ئاواره‌كان كه‌ پێویسته‌ به‌گوێره‌ی مافی هاوڵاتیبوون چاره‌سه‌ر بكرێ. پاراستنی مه‌ده‌نییان و دابینكردنی سه‌لامه‌تی و ئارامییان كاری هه‌ره‌له‌پێشینه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌". 

ئه‌و دڵنیاییشی دا كه‌ "نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، هه‌ر له‌ روودانی قه‌یرانه‌كه‌وه‌ تا ئێستاش به‌ شێوه‌یه‌كی بێ وچان  كاری بۆ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تیی مرۆیی بۆ خه‌ڵكی لێقه‌وما و ئاواره‌ كردووه‌".