یەک شەممە, 14 ئەیلول 2014 03:00

گه‌وره‌ به‌رپرسی كاروباری مرۆیی له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوای دابینكردنی په‌ناگه‌و ئارامی زیاتر ده‌كات بۆ ئاواره‌ عیراقییه‌كان پێش هاتنی وه‌رزی زستان

به‌غدا، ١٤ی ئه‌یلولی ٢٠١٤-  دوای سه‌ردانێكی سێ رۆژی بۆ عیراق، به‌رپرسی كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان خاتوو ڤالێری ئامۆس ئه‌مڕۆ وتی" پێش هاتنی وه‌رزی زستان پشتگییكردنی زیاتر پێویسته‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ شوێنی خۆیان به‌ هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان ئاواره‌ بوون و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ خانه‌خۆیانه‌ش كه‌ یارمه‌تی پێشكه‌ش ئاواره‌كان ده‌كه‌ن"  

 

عیراق دووچاری قه‌یرانێكی مرۆیی ترسناك بۆته‌وه‌، كاتێك له‌ سه‌ره‌تای مانگی كانونی دووه‌مه‌وه‌ نزیكه‌ی ١.٨ ملیۆن عیراقی ئاواره‌ بوون و ئه‌م قه‌یرانه‌ش كاریگه‌ری له‌ ‌سه‌ر نزیكه‌ی ٢٠ ملیۆن هاوڵاتی له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵاتدا جێهێشتووه‌. 

خاتو ئامۆسی یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی و هه‌ما‌هه‌نگیكاری فریاگوزاری  ده‌رباره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ چادرگه‌ی خانكێ له‌ شاری دهۆكی هه‌رێمی كوردستان  وتی " خه‌ڵك پێیان وتم ئه‌وان به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا پێویستییان به‌ په‌ناگه‌و ئارامی هه‌یه‌" هه‌روه‌ها وتیشی " قه‌یرانێكی مرۆیی ترسناك له‌ عیراق هه‌یه‌ و ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ توندوتیژیی ودڕنده‌یی رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌كان" 

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا خاتوو ئامۆس وتی" چاوم به‌ چه‌ندین خێزان كه‌وت له‌ چادرگه‌ و قوتابخانه‌و خانووه‌ ته‌واونه‌كراوه‌كان ژیان ده‌گوزه‌رێنن  و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهشتووه‌ و به‌ ترس و تۆقینه‌وه‌ ده‌ژین"  " چاوم به‌ كچێك كه‌وت كه‌ داوای بینینمی كرد بوو و جه‌ختیشی ده‌كرده‌وه‌ ئه‌مه‌ تاكه‌ داواكاریه‌تی. كۆمه‌ڵگای مرۆیی هه‌موو تواناكانی ده‌خاته‌ گه‌ڕ بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستییان به‌ ئارامی و په‌ناگه‌ و یارمه‌تییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وه‌ك خوێندن و چاودێری ته‌ندروستی هه‌یه‌" 

جێی ئاماژه‌ پێكرنه‌ نزیكه‌ی نیو ملیۆن ئاواره‌ی عیراقی له‌ دهۆك ه‌ژین و ژماره‌ی ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ره‌تای كانونی دووه‌مه‌وه‌ تا ئێستا به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ هه‌شتسه‌دو په‌نجا هه‌زار كه‌س. 

خاتو ئامۆس له‌ درێژه‌ی سه‌رانه‌كه‌یدا وتووێژی له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسومی سه‌رۆك كۆماری عیراق و سالح موتله‌گی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای ئاواره‌كان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.  

سه‌باره‌ت به‌ یارمه‌تیدانی حكومه‌تی نۆیی عیراق وتی " به‌ مه‌به‌ستی  مسۆگه‌رگرنی گه‌یشتنی یارمه‌تی به‌ئاواره‌كان   حكومه‌تی تازه‌ پێكهاتووی عیراق به‌ره‌نگاری كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ست  ده‌بێته‌وه‌. ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و هاوبه‌شه‌كانیان له‌ عیراق به‌رده‌وام ده‌بن له‌كاركردن بۆ مسۆگه‌ركرنی گه‌یشتی باشترین پاڵپشتی بۆ هه‌موو عیراقییه‌كان بێ گوێدانه‌ دا  به‌  بیرو باوه‌ڕی و ئایینی و ئه‌تنییان " 

له‌ كۆتاییدا خاتوو ئامۆس وتی" سوپاسی ده‌ستكراوه‌یی به‌خشه‌ره‌كان ده‌كه‌ین به‌ تایبه‌تی شانشینی عه‌ره‌بی سعودی ، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ توانیمان چادرگه‌كان دابمه‌زرێنین و خواردن و ئاو پێشكه‌ش بكه‌ین وێڕای چاودێریكردنی نه‌خۆشه‌كان. به‌ڵام پویستیمان به‌ یارمه‌تی دارایی زیاتر هه‌یه‌ ونكه‌ خه‌ڵك نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان به‌هۆی هه‌ستنه‌كردنیان به‌ ئارامیی ئه‌مه‌ش كاتێك و كۆششێكی زیاتری به‌رجه‌سته‌كراوی له‌ هه‌مووان ده‌وێت" 

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.