یەک شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2014 16:49

ملادینۆفی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ وه‌زیره‌ كورده‌كان ده‌كات بێ دواكه‌وتن ‌ به‌رپرسیاره‌ته‌كانیان له‌ حكومه‌تی عیراق بگرنه‌ ئه‌ستۆ

هه‌ولێر، ١٢ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٤- ئه‌مڕۆ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق به‌ڕێز نیكۆلای ملادینۆف له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق كۆبووه‌وه‌ . هاركاریكردنی به‌رده‌وامی نێوان هه‌رێمی كوردستانی عیراق و حكومه‌تی مه‌ركه‌زی ته‌وه‌ری سه‌ركی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو وێڕای باسكرنی ئه‌و بارگرانیه‌ مرۆییه‌ی كه‌وتۆته‌ سه‌ر شانی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان وێنه‌یه‌كی له‌ راپۆرتێك وه‌رگرت كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رباره‌ی ره‌وشی ناله‌باری شاری كۆبانی له‌ سوریا ، ئاماده‌ی كردبوو. 

 

به‌ڕێز ملاینۆف وتی" له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌م له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوام لێكردن به‌بێ دواكه‌وتن شوێنه‌كانیان له‌ حكومه‌تی عیراق پڕبكه‌نه‌وه‌ و ده‌رباره‌ی  كێشه‌ هه‌ڵپه‌ساردراوه‌كانیش  له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆ بكه‌ن" هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی" عیراق دووچاری كۆمه‌ڵێك گرفت و به‌ربه‌ستی سیاسیی و مرۆیی و ئاسایش بۆته‌وه‌ بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ریان پێویسته‌ هه‌موو پێكهاته‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ كاربكه‌ن " 

دواتر به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق كرده‌وه‌و وتی" له‌م ساته‌ هه‌ستیاره‌دا ، یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق هه‌ره‌ گرنگه‌  بۆ پاراستنی هه‌موو عیراقییه‌كان له‌ په‌تای تیرۆر "

له‌ كۆتاییدا نوێنه‌ری تایبه‌ت ئاماده‌یی به‌رده‌وامیی نێرده‌كه‌ی‌ بۆ یارمه‌تیدان له‌ پرۆسه‌ی دایه‌لۆگی نیشتمانی دووباره‌ كرده‌وه‌. 

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.