ئەم پەڕەیە چاپ بکە
یەک شەممە, 19 تشرینی یەکەم 2014 14:13

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق ده‌ستخۆشی له‌ ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق ده‌كات

به‌غدا، ١٨ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٤:-  ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ ده‌ستخۆشی له‌و رێككه‌وتنه‌ كرد كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌ بۆشه‌كانی ناوخۆ و به‌رگری و گه‌شتیاری و كۆچ و كاروباری ژنان له‌گه‌ڵ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كانی جێگری  سەرۆک وه‌زیران و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت و رۆشنبیری و دارایی و هه‌روه‌ها سوێندخواردنی وه‌زیره‌ كورده‌كان به‌ ئه‌نجام گه‌یشت. 

 

به‌ڕێز ملادینۆڤ وتی "له‌ راستیدا ئه‌مه‌ بۆ مسۆگه‌ركردنی یه‌كڕیزیی وڵات هه‌نگاوێكی گرنگه‌. من بە پەرۆشەوە داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌م بۆ به‌گورجی به‌ره‌وپێشچوون له‌ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌و ته‌حه‌ددییانه‌ی كه‌ به‌رۆكی عیراقیان گرتووه‌ له‌رووی ‌ ئاسایش و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌وه‌". ئه‌و ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه‌ "حكومه‌ت پێویسته‌ وه‌ك پێشینه‌كارێك پێشنیارێك بۆ بودجه‌ پێشكه‌ش بكات كه‌ نیگه‌رانیی هه‌موو عیراقییه‌كانی تێدا ره‌نگ بداته‌وه‌ به‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌". 

به‌رێزیان زیاتر وتیان "ئه‌مڕۆ له‌ شه‌ڕیان دژی داعش  (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام)دا حكومه‌ت و خه‌ڵكی عیراق پشتگیرییه‌كی نێوده‌وڵه‌تییان هه‌یه‌". ئه‌و زیاتر وتیشی "نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ پشتگیریكردنی عیراق هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی و گشتگر كه‌ رێز له‌ مافی هه‌موو عیراقییه‌كان بگیرێت".