دوو شەممە, 27 تشرینی یەکەم 2014 10:21

سەرچاوەی زیاتر پێویستن بۆ وەڵامدانەوەی پێویستیەکانی عێراق

دهۆك، ٢٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٤: سەرچاوەی زیاتری بەپەلە پێویستن بۆ دەستنیشانکردنی پێویستیەکانی ٥،٢ ملیۆن خەڵك لەسەرتاسەری عێراق، نێردەیەکی هاوبەش لەلایەن ڕێکخراوی هاوکاری ئیسالمی و نووسینگەی ڕێکخستنی کاروباری مرۆیی کۆتایی پێهات.

 

"یارمەتیدانی خەڵك بڕبڕەی بنچینەیی ڕێكخراوی ئیسلامە، "هیشام یوسف، یاریدەدەری سکرتێری گشتی بۆ کاروباری مرۆیی بۆ ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی، لە دهۆك گووتی. "پێویستی گەلێك زۆر هەن لەسەر زەوی. ئەوە کارێكی گرنگە کە ئێمە یارمەتی خەڵكی عێراق بدەین."

توانجەکانی ئەو لە کۆتایی نێردەیەکی سێ ڕۆژە بۆ ووڵاتی زیان بەرکەوتووی ململانێ هات لەو شوێنەی کە ئەو توانیبووی قەیرانی مرۆیی بە قوڵی ببینێ، بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی ئاستی باڵا لەگەڵ حکومەت، هەروەها قسەکردن لەگەڵ زۆربەی عێراقیە ئاساییەکان کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ زیانیان بەرکەوتووە. 

"لە دوای چەند ڕۆژی ڕابردوو من زۆر ئێش و ئازارم بینیوە. کارێکی زۆر پێشوەخت کراون، بەڵام سەرچاوەی زیاتری بەپەلە پێویستن" ئەو گووتی. 

لە ڕۆژی ٢٤ی ئۆکتۆبەر، نەتەوە یەکگرتووەکان داوای سێیەم چاوپیاخشاندنەوەی پلانی ستراتیژی وەڵامدانەوەی کرد کە ئامانجی بریتی بوو لە دەستنیشانکردنی پێویستیەکانی پاراستن و مرۆیی بۆ ٥،٢ ملیۆن خەڵك لەسەرتاسەری عێراق بۆ ساڵی  ٢٠١٤.

لەو ژمارەیە ١،٨ ملیۆن خەڵك لەوەتەی مانگی ١ی ٢٠١٤ ئاوارەبوون، ١،٥ ملیۆن لەناو خودی کۆمەڵگاکانن کە زۆربەی ئاوارەکان لەخۆ دەگرن، و ١،٧ ملیۆن ئاوارەش لە ناوچە ملمالنێکان دەژین لە دەرەوەی کۆنترۆڵی حکومەت.

٢،٢ ملیار دۆلاری ئەمەریکی بۆ پلانی فرە کەرت لە دابینکردنی هاوکاری کەل و پەلە ناخۆراکیەکان/شوێنی نیشتەجێبوون و پاراستن و تەندروستی و خۆراك و ئاو و خاوێنکردنەوە و پێداویستی خاوێنکردنەوە و پەروەردە و کەل و پەلەکان لەخۆ دەگرێت هەتا کۆتایی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٥. 

تاوەکو ئیمڕۆ، زیاتر لە ٦٠٠$ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی بەشداری پێکراوە بۆ پلانی ستراتیژی وەڵامدانەوەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٥، لەوانە بەشداری کردنی گەورە لەالیەن مەملەکەتی عەرەبی سعودیە لە مانگی تەمووز. ١،٦ ملیار دۆلاری ئەمەریکی تر، هەرچەندە، ئێستا پێویستە بۆ چاڵاکیەکانی ١٥ مانگی داهاتوو؛ لەگەڵ بەشداریە زۆر پێویستە سەرەتاییەکان بۆ دەستپێکی وەرزی زستان. 

"وەرزی زستان چەند هەفتەیەك دوورە. ئەمەش کارێکی حەتمیە کە دەبێت ئێمە هەوڵەکانمان زیاد بکەین "ڕەشید خالیکۆڤ، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕێکخستنی کاروباری مرۆیی لە جەنەوا، گووتی، پێویستی بۆ سەرچاوەی زیاتر دەنگ دەداتەوە. 

نزیکەی ٨٠٠٠٠٠ خەڵك پێویستی بەپەلەیان هەیە بۆ هاوکاری فریاگوزاری شوێنی نیشتەجێبوون و ١،٢٦ ملیۆن خەڵك پێویستیان بە هەندێك لە هاوکاریەکانی وەرزی زستانە هەیە. 

 

 

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.