دوو شەممە, 27 تشرینی یەکەم 2014 11:30

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ٢.٢ ملیار دۆلاری ئەمەریکی دەکات بۆ عێراق

بەغدا، ٢٣ ئۆکتۆبەری  ٢٠١٤: نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ٢،٢ ملیار دۆلاری ئەمەریکی کردووە بۆ پڕکردنەوەی پێویستیەکانی پاراستن و مرۆیی بۆ ٥،٢ ملیۆن خەڵك لە ناوچەکانی زیان بەرکەوتووی ململانێکان لە عێراق.

 

"پێویستیەکانی خەڵکی عێراق گەلێك زۆرن. ئەمەش کارێکی حەتمیە کە دەبێت ئێمە هەوڵەکانمان زیاد بکەین، "نێڵ ڕایت، وەکو جێگری ڕێکخەری مرۆیی بۆ عێراق. لە بەغدا گووتی، " ئەم پلانە وەڵامی پێویستیەکانی پاراستن و ڕزگارکردنی ژیانی ملیۆنان عێراقی لە سەرتاسەری ووڵات دەداتەوە.

سێیەم چاوپیاخشاندنەوەی پلانی ستراتیژی وەڵامدانەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگای مرۆیی ڕێکخراوە ناحکومیەکان بە ئامانجی بەردەوامی هاوکاری کردنیان لەلایەن حکومەتی عێراق لە پڕکردنەوەی پێویستیەکانی پاراستن و مرۆیی بە شێوەیەکی کاریگەر بۆ ٥،٢ ملیۆن عێراقی لەسەرتاسەری ووڵات بۆ ساڵی ٢٠١٥.

لەو ٥،٢  ملیۆنە ١،٨ ملیۆن لەوەتەی مانگی ١ی ٢٠١٤ ئاوارەبوون، ١،٥ ملیۆن لەناو خودی کۆمەڵگاکانن کە زۆربەی ئاوارەکان لەخۆ دەگرن، و ١،٧ ملیۆن ئاوارە کە لە ناوچە ململانێیەکان دەژین لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵی حکومەت.

خەملاندنێکی ٢،٨ ملیۆن خەڵك کە پێویستیان بە هاوکاری خۆراك هەیە و نزیکەی ٨٠٠٠٠٠ خەڵك پێویستی بەپەلەیان هەیە بۆ هاوکاری فریاگوزاری شوێنی نیشتەجێبوون.

لەسەرتاسەری عێراق، ١،٢٦ ملیۆن خەڵك پێویستیان بە هەندێ لە هاوکاریەکانی وەرزی زستانە هەیە. دابین کردنی پاکێتەکانی وەرزی زستانە و جل و بەرگی گەرم و پێڵاو و خزمەتگوزاری تەندروستی و خۆراك کە هەموویان داواکاری زۆر گرنگن.

پلانی فرە کەرت بەرهەم هێنراوە لەلایەن زیاتر لە ٤٥ ڕێکخراوی مرۆیی، لەوانە ئاژانسەکانی نەتەوە یەگرتووەکان و ڕێکخراوە ناحکومیە نێودەوڵەتی و نیشتمانیەکان کە لە ناو عێراق کار دەکەن، و دابین کردنی هاوکاری کەل و پەلە ناخۆراکیەکان/ شوێنی نیشتەجێبوون و پاراستن و تەندروستی و خۆراك و ئاو و خاوێنکردنەوە و پێداویستی خاوێنکردنەوە، پەروەردە و کەل و پەلەکان . دەگرێتە خۆی هەتا کۆتایی مانگی ١٢ ی ٢٠١٥.

تاوەکو ئیمڕۆ، زیاتر لە ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی بەشداری پێکراوە بۆ پلانی ستراتیژی وەڵامدانەوەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٤ - ٢٠١٥ ، لەوانە بەشداریەکی مەزن لەلایەن مەملەکەتی عەرەبی سعودیە لە مانگی تەمووز. ئەو ١،٦ ملیار دۆلارە ئەمریکیەی کە ماوەتەوە داواکراوە بۆ چاڵاکیەکانی ١٥ مانگی داهاتوو، بەڵام بەشداریە سەرەتاییەکان زۆر پێویستن لەگەڵ دەستپێکی وەرزی زستان.

"هەرچەندە کارێکی گەلێك زۆر ئەنجام دراون، کاری زۆر لەوەش زیاتر پێویستە بکرێن لە هەفتەکانی داهاتوودا بۆ ڕێگرتن لە ئازارچەشتنی زیاتر و ناپێویست بۆ زۆربەی عێراقیەکان، "ڕایت گووتی. "ئەم هەوڵە داوای هەموومان دەکات نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناحکومیەکان و کۆمەڵگای مەدەنی و کەرتی تایبەت تاوەکو لەگەڵ یەکتردا کاربکەین. هەموومان ڕۆڵمان هەیە بۆ گێڕان.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.